زەنگ
ئەندام پەرلەمانێكی فراكسیۆنی پارتی لە بارەی ڕێگری كردن لە دوو پەرلەمانتارەكەی كۆمەڵ و گۆڕان دەڵێت، هەولێر پایتەختی هەرێمە و تاپۆكەی بەناوی هیچ كەسێكەوە نییە.
ئاری هەرسین، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردەوە، ئیدانەی ڕێگری كردن لە پەرلەمانتارانی كۆمەڵ و گۆڕان دەكەم، هەولێر پایتەختە و تاپۆكەی بە ناوی هیچ لایەنێك نییە.
نوسینەكەی ئاری هەرسین:
به توندی ڕێگریكردن له هه‌ردوو پارله‌مانتاری به‌ڕێز (سۆران عومه‌ر و عه‌لی حه‌مه ساڵح) دوێنێ ئێواره له بازگه‌ی پردێ مه‌حكوم ده‌كه‌م. هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه و تاپۆكه‌ی له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێكمان نیه به ته‌نیا. ئه‌م كرده‌وه‌یه ڕوخسارێكی زۆر ناشارستانی پێوه دیاره وسنوردار كردنی ژیانی شه‌خسیه و، هه‌روه‌ها ناشرینكردنی ڕوی گه‌شی كارمه‌ندانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه كه به شه‌و و به‌ڕۆژ و به سه‌رماو گه‌رما پارێزه‌ری ئاسایشی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیانن. هیوادارم لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر ئه‌م ڕوداوه نه‌خوازراوه بكه‌ن و، هه‌ر كارمه‌ندێكیش كه له‌م سه‌رپێچیه‌وه گلابێت ڕوبه‌ڕوی دادگا بكرێته‌وه.
دواجار كارمه‌ندی ئه‌منی خاوه‌ن ئه‌زمون توانای جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌ندام پارله‌مان و پیاوخراپ و تیرۆریستی هه‌یه له یه‌كتر...! كه به‌داخه‌وه له‌م حاڵه‌ته‌دا له‌وه ناچێت.
ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین٢٠١٧/١/١١
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک