زەنگ
چوار فراكسیۆنی پەرلەمانی كوردستان ده‌ڵێت، هێشتا برینەكەی سەرۆكی پەرلەمان ساڕ‌ێژ نەبوبوو، برینێكی تر بەسەر پەرلەمانی كوردستان هات.
ئەو چوار فراكسیۆنە لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئیدانەی ڕێگری كردن لە دوو پەرلەمانتارەكەی كۆمەڵ و گۆڕان دەكات لە بازگەی پردێ لە لایەن پارتییەوە.
رونکردنه‌وەیەک له‌سه‌ر ڕێگری کردن له په‌ڕله‌مانتاران سۆران عومه‌روعه‌لی حه‌مه‌صالح�به‌داخەوە شەوی سی شەممە ١٠/١/٢٠١٧ لەبازگەی پردی لە شاری هەولیر ڕێگری کرا له‌دووپه‌ڕله‌مانتاری کوردستان، پاش ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمانی حزبی ڕێ له‌سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان گیرا له‌هه‌مان بازگه که‌تا ئێستا ئه‌م برینه ساڕ‌ێژ نه‌کراوه برینێکی تریشیان خسته جه‌سته‌ی په‌ڕله‌مانی کوردستان به‌بێ ڕێزی کردن به دوو په‌ڕله‌مانتاری کوردستان له فڕاکسیۆنی گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی.�ئێمه لەفراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان به‌توندی ئه‌م کاره ئیدانە ده‌که‌ین ئه‌مه له‌کاتێک دایه که‌لایەنه‌سیاسیه‌کان دەست به‌دانیشتن ده‌که‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م باره ناله‌باره‌ی کوردستان.�لەكاتێكدا ئەندامی پەرلەمان مافی یاسایی خۆی هەیە و پارێزبەندی بەیاسا رێكخراوە ونابێت بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ دا بكرێت.�بۆیە داواكارین لایەنی پەیوەند دار رونكردنەوە بدات و پۆزش بۆدوو پەرلەمانتارەكە بهێنێتەوەو بەڵێنی دوبارە نەبونەوەی بدات.��فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان�1-فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان �2- فركسیۆنی گۆران�3-فراكسیۆنی یەكگرتوو�4-فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک