20 كرێكار لەسەر كار دەركران



زەنگ

بەڕێوەبەری كۆمپانیا "ئۆروم گەوهەردانە"ی شاری میاندواو ٢٠ كرێكاری لە كار دوورخستەوە.

 بەپێی هەواڵی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەڕێوەبەری كۆمپانیا"ئۆروم گەوهەردانە"ی شاری میاندواو كە كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی خواردنە، ٢٠ كەس لە كرێكارانی ئەو كۆمپانیایەی لە سەر کار دەرکردووە.

بە پێی ئەم هەواڵە، ئەم كرێكارانە خەڵكی شاری "بۆكان و سایین قەڵا"ن کە لە لایەن خاوەن کارەوە پێیان راگەیەندراوە لە ئەگەری تۆمار كردنی سكاڵا لەسەر دەركردنیان، کێشەیان بۆ دروست دەبێت.

شایەنی باسە، ئەم كرێكارانە لە ماوەی کار کردنیان لەو شیرکەتە بە بێ بیمە کاریان کردووە.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک