مژدەیەك بۆ ئەوانەی تیشك نێت بەكاردەهێن


زەنگ

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری كۆمپانیای تیشك نێت كۆبووەتەوە و چەند بڕیارێك لە بەرژەوەندی بەكارهێنەرانی ئەو خزمەتگوزاریانە دراوە.

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە، لە ماوەی 12ی ڕۆژدا لە تەواوی قەزا و ناحییەكانی سلێمانی كێشەی خاوی خەتی تیشك نێت چارەسەر بكرێت.

هەروەها ماوە درێژبكرێتەوە بۆ ئەو بەشداربوانەی كە نەیانتوانیوە هێڵەكانیان نوێ بكەنەوە و لە ماوەی 30 بۆ 60 ڕۆژدا، ئۆڤەری تر دەدرێتە بەشداربووان.

یەكێكی تر لە بڕیارەكان ئەو بەشداربوانەی باڵانسیان لە ئامێری پێشوی تیشك نێت ماوەتەوە، بۆیان دەخرَتە سەر ئامێرە نوێییەكە.

لە بارەی گێگابات كە ئێستا 35 گێگا دەدرێتە بەشداربووان بۆ ماوەی یەك مانگ، لە مەودوا بۆ 60 گێگابایت بەرزدەكرێتەوە تەنها بە 25 هەزار دینارە.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک