كوردێك لە سێدارە درا


زەنگ

هاوڵاتیەكی كورد سزای سێدارەی بەسەردا جێبەجێكرا لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ.

ماڵپەڕی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، بەڕێوەچوونی سزای سێدارەی دوو زیندانیی دیکە کە ڕۆژی پێشتر بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ گوێزرابوونەوە، لە سەر بڕیاری بنەماڵەی کوژراوەکان بە دانی پارە هەڵوەشاوەتەوە و ئەو دوو زیندانیە بۆ بەندەکانیان گەڕاونەتەوە.

محەممەد سلێمانی بە هۆی دانپێدانانی کەسانی دیکە بە سزای سێدارە سزا دراوە.
.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە نێو زیندانی شاری کەرەجەوە بەدەست گەیشتووە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد سلێمانی" لەگەڵ ١٠ کەسی دیکە بۆ بەڕێوەچوونی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی گواستراونەتەوە.

محەممەد سلێمانی خەڵکی شاری کرماشانە و خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو ساڵی زایینیی ڕابردوو، ٩٠ هاووڵاتیی کورد بە تاوانی جۆراوجۆر لە زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا لەسێدارە دراون.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک