ئەو خۆراكانەی چاره‌سه‌رى لاوازى سێكس دەكەن



زەنگ

چه‌ند خواردنێكی نمونەی دەبنە هۆی چارەسەركردنی لاوازی سێكسی كە زۆربەی لێكۆڵینەوەكان كۆكن لەسەری بۆ چارەسەركردنی.

1_گۆشتی برژاو، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی دوبابین، لە خوێندا، ئەمەش دەبێتە هۆی زیاكردنی حەزی سێكسی لای خانمان و پیاوان.
2_شوكولاتەی تۆخ دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی خەمۆكی و ئارەزووی سێكس زیاد دەكات.
3_چەرەسات، بە تایبەت بادەم و بندوق و گوێز و گازۆ و فستق، بەهۆی ئەوەی بڕێكی زۆر لە پێكهاتەی كانزایی و ئۆمیگا 3ی تێدایە هۆكارن بۆ چالاككردنی سوڕانی خوێن و زیادبوونی ئارەزووی سێكس.
4_مۆز وزەی لەش زیاد دەكات لە هەمانكاتدا هەستێكی ئارام دەبەخشێت، بەڵام بە سكی بەتاڵ زیانی هەیە، هەروەها بەهۆی بوونی ڤیتامین بی تێیدا ئارەزوی سێكس زیاد دەكات.؟
5_خواردنە ئاوییەكان بەهۆی بونی فسفۆڕ و ئۆمیگا بەتایبەتی ماسی سەلەمون.
6_جەرجیر یەكێكە لەو سەوزانەی باشترین سودی هەیە بۆ بەهێزكردنی سێكس چونكە دەوڵەمەندە بە ماددەی ئاسن و ڕیشاڵی و ڤیتامین ئەی.
7_بیبەری تون بە هەمان شێوە باشترین خۆراكە بۆ زیاكردنی ئارەزووی سێكس و چالاككردنی سوڕی مانگانە.
8_شلیك یەكێكە لەو میوانەی دەوڵەمەندە بە پێكهاتەی بەسود بۆ دڵ و خوێنبەرەكان و هۆكارە بۆ زیادبوونی ئارەزووی سێكس لای ژن و پیاو.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک