بە چوار ڕۆژ چوار كورد لە سێدارە دراون


زەنگ

دوو هاووڵاتیی کورد لە زیندانی دەریای شاری ورمێ که بە تاوانی كوشتنی ئەنقەست سزادرابوون، لە سێدارە دران.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران پێناسی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەی بە ناوەکانی عوسمان قوەیتاسی خەڵکی شاری بۆکان و حامید حەمەدوڵڵاهی خەڵکی میاندوئاو ڕاگەیاندووە.

ئەو دوو هاووڵاتییە بە تاوانی كوشتنی بە ئەنقەست "قیساس" بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.

بە ئێعدام کردنی ئەو دوو هاووڵاتییە، ئەمە چوارەمین ئێعدامە که لە ماوەی ئەم چوار ڕۆژەدا لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەژێر ناوی جۆراوجۆر ئێعدام دەکرێن.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک