پەرلەمانی بەریتانیا دەتوانێت بڕیار لەسەر جیابوونەوەی بەریتانیا بدات


زەنگ

دادگای باڵای بەریتانیا بڕیاری دا کە دەبێت پەرلەمانی وڵاتەکەیان دەنگ بدات لەسەر ئەوەی ئایا ڕێگە بە حکومەت دەدات دەستبکات بە پـرۆسەی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا یان نا.

دەیڤد نوبێرگەر سەرۆکی دادگای باڵا ئەمڕۆ سێشەممە بڕیارەکەی ڕاگەیاند و وتی بە دەنگی 8 بەرامبەر 3 ئەندامی ئەنجومەنی دادوەران پەسەندکراوە و تیایدا هاتووە حکومەت مافی ئەوەی نیـیە کار بە مادەی 50 ی ڕێکەوتنـنامەی لیشبۆنە بکات بەبێ ڕەزامەندی پەرلەمان.

مادەی 50 دەڵێت هەموو وڵاتێـکی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا دەتوانێت لە یەکێتیـیەکە بچێتە دەرێ.

هاوکات دادگاکە قایل نەبوو هەر یەک لە پەرلەمانی سکوتلاند و ئێرلاندای باکور و وێڵز دەنگ لەم بارەیەوە بدەن.

لە لایەکی دیکە وتەبێژی تێرێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وتی بەریتانیـیەکان دەنگیان داوە بۆ کشانەوەی وڵاتەکەیان لە یەکێتی ئەوروپا، بۆیە حکومەت کار بە مادەی 50 دەکات هەر وەک چۆن بەرنامەی بۆ دانراوە لە کۆتایی مانگی سێ جێبەجێ بکرێت. وتیشی ئەم بڕیارەی ئەمڕۆ هیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕێت.

مانگی شەشی ساڵی 2016 بەریتانیـیەکان لە ڕیفراندۆمێـکدا بە دەنگی 51.9 بەرامبەر 48.1 دەرچوونی وڵاتەکەیان لە یەکێتی ئەوروپا پەسەندکرد.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک