زهنگ
لە ناوچەیەكی سەر پارێزگای هەولێر، مامۆستایەك بە شێوازێكی نا پەروەردەیانە لە قوتابیەكەی دەدات و هەر دوو گوێچكەی دەتەقێنێت.
عومران شوکر، تەمەن شەش ساڵ لە قوتابخانەی باهۆزی شارۆچکەی خەبات بە پاساوی ئەوەی "هاروهاجی" کردووە، مامۆستاكەی بە هەردوو گوێچەكە بەرزی كردووەتەوە و دواتر هەردوو گوێچكەی تەقیووە و 15 تهقهڵى لێدراوه.
هەروەها ئەو خوێندكارە لە دوای ئەوەی مامۆستاكە لێی داوە، لوتیشی شكاوە و ئێستا وەزارەتی پەروەردە دەستی كردووە بە دروستكردنی لیژنەیەك لەو بارەوە.
لە كاتی چونی كەسوكاری ئەو قوتابیە بۆ قوتابخانەكە تا بزانن كێشەی سەرەكیە چی بووە، مامۆستایانی ئەو قوتابخانەیە بە كەسوكاری عیمران دەڵێن، كە عیمران خۆی كەوتووە، دواتر عیمرانی شەش ساڵ لای پزیشك ڕاستیەكەی دركاندووە و وتویەتی كە مامۆستاكە وای لێكردووە، قوتابیەكانی تریش پشت ڕاستی ئەوەیان كردووەتەوە كە ئەو مامۆستایە چەندینجار بەو شێوەیە لە قوتابیەكانی تری داوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک