زەنگ
لە دوای 9 مانگ لە دووگیان بوون، لە دوای 40 ڕۆژ لە لە دایكبوونی منداڵەكە، ژنان دەگەڕێنەوە بۆ دۆخی سەرجێیی كردن.
لەو حاڵتەدا دەبێت پیاو لە جاران زیاتر هەوڵبدەن لە هاوسەرەكانیان تێبگەن، هەست و سۆزیان بخوێنەوە، هاندانی ژن باشترین ڕێگەیە بۆ گەڕانەوەی ئەو ژنە بۆ دۆخی جارانی.
پێویستە پیاو نەرم و نیان بێت لەگەڵ هاوسەرەكەی وای لێ بكات ئەو ئارەزووەی كەپێشتر بۆ سەرجێی هەیبووە بۆی بگەڕێتەوە.
هەوڵبدە قسەی خۆشی لەگەڵ بكە و وای لێبكە هێستا سەرنج ڕاكێشەی بەلای تۆووە، چونكە ژنان دوای منداڵبوون گۆڕانكاری بەسەر لەشیان دێت، ئەوەش نیگەرانی بۆ دروست دەكات، پێویستی بە كات هەیە تا لەڕووی جەستەی و دەروونی گەڕێتەوە دۆخی جارانی.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک