ڕۆژهەڵاتی موسڵ بە تەواوی ئازادكرا


زەنگ

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیری عێڕاق، ڕایگەیاند کە خۆرهەڵاتی موسڵ بە تەواوی له‌ چنگ هێزەکانی داعش ئازادكراوە.

دوای ڕۆژێک شەری توند لە نێوان لەشکری عێڕاق و چەکدارانی داعش، هێزەکانی ئاسایشی عێراق توانیان هەتا دواین چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی شاری موسڵ وەدەرنێن، ئەوەش لە دەمێکدایە کە گرووپەکانی یارمەتیدەر سەبارەت بە ٧٥٠ هەزار کەس کە لە رۆژئاوای موسڵن هەروا لە ژێر دەسەڵاتی داعش دان، نیگەرانیان دەربڕی.

موسڵ کە دووهەمین شاری گەورە لە عێڕاق و دواین پەناگای گەورەی چەکدارانی داعشە، لە ساڵی ٢٠١٤ کەوتە دەستی داعش. ئێستا زیاتر لە سێ مانگ لە دەستپێکردنی کرداری ئازاد کردنی موسڵ تێدەپەڕێت.

دەربارەی ڕزگاركردنی ڕۆژئاوای موسڵ وتی "ناتوانم بە دروستی بڵێم، بەڵام ئێمە تواناییمان هەیە و ئەو کارەش ئەنجام دەدەین".

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک