زهنگ
جۆری خۆراک کاریگەری لەسەر زۆر باری تەندروستیمان هەیە بەشێوەیەکی گشتی و کاریگەری لەسەر جۆری نەخۆشیەکانیشمان هەیە و دەبێتە هەمیشە مرۆڤەکان بە ئاگابن لە هەڵبژاردنی خواردنی تەندروست.
قۆناغی پێش دووگیان بوون زۆر گرنگە بۆ خانمان و پێویستە زۆر بە ئاگابن لە جۆری ئەو خۆراکەی دەیخۆن، چونکە کاریگەریەکی زۆری لەسەر دواخستن و دوانەخستنی دووگیانی هەیە بەتایبەت سێ مانگی پێش دووگیان بوون پێویستە گرنگی بە خواردنی میوە و سەوزە و پڕۆتین و کالسیۆم بدات و بەشێوەیەکی زیاتر ئەو خواردنانە بخوات کە ئەو پیکهاتانەی تێدایە.
بەپێی توێژینەوەیەکی بەریتانی کە لە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوکراوەتەوە، هۆشداری خانمان دەدرێت کە پێش دووگیانی لە شەش جۆری خۆراک هەوڵبدەن دوور بکەونەوە، چونکە دووگیان بوون دوادەخەن.
قاوە خواردنەوەیەکی خۆشەو و ڕۆژانە یان کەمتر ڕەنگە بخورێتەوە، بەڵام کافاینی زۆر تێدایە و دەبێتە هۆی دواخستنی دووگیانی.
پاقلەی سۆیا کە ڕووەکێکی تایبەتە و لە چین بەرهەم دەهێنرێت و پڕۆتینی زۆرە، بەڵام خواردنی پێش دووگیان بوون دەبێتە هۆی دواخستنی.
ماسی بەتایبەت ئەو جۆرانەی دەولەمەندن بە پێکهاتەی جیوەی وەک ماسی تونا.
خواردنەوە ڕۆحی و کهولیەکان بەهەموو جۆرەکانیەوە.
گۆشتە ئامادەکراوەکان وەک لە قوتونراوەکان و باسترمە و کاڵباس و هەموو جۆرەکانی.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک