بۆ ئەوانەی ماتۆریان هەیە، ئاگاداری ئەم هەواڵە بن


زەنگ

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێری ئەو ماتۆڕسكیلانە دەكات كە ماتۆڕەكانیان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ تۆمار نەكراون دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی عمیدی هاتوچۆ  عومەر نامیق بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی (بە وەكالەت) ڕایگەیاند، هەر ماتۆڕسكیلێك لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ تۆمار نەكرابێت لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت و ماتۆڕەكانیان دەستی بەسەردا دەگیرێت.

بۆ جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە سەرجەم مەفرەزەكانی هاتوچۆ و زاڵگەكان ئاگاداركراونەتەوە بۆ ئەنجامدانی كاری پێویست لەو بارەیەوە.

خاوەنی ئەو ماتۆڕسكیلانە ئەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بكەن بۆ تۆماركردنی ماتۆڕەكانیان بۆ ئەوەی تووشی هیچ جۆرە سزایەك نەبن.

داوا لەسەرجەم دەزگاكانی ڕاگەیاندن ئەكەین كە هاوڵاتییان ئاگادار بكەنەوە لە ناوەڕۆكی ئەم ئاگادارییە بۆ ئەوەی زۆرترین كەس ئاگادارییەكەیان پێبگا
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک