زەنگ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان داوا لە پەرستارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكات لە بارەی چونیان بۆ سەفەری ئەمساڵی حەج لەگەڵ حاجیان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ئاگاداری سەرجەم پەرستارانی زانکۆ و پەیمانگا لە ھەردو رەگەز دەکاتەوە ئەوانەی دەیانەوێت وەکو شاندی تەندروستی ھاوڕێی کاروانی حاجیانی ھەرێمی کوردستان بن بۆ سەفەری حەجی ئەمساڵ لە عەرەبستانی سعودیە.
تەندروستی گەرمیان داوای كردووە رۆژی دوو شەمە بەرواری (٣/٤/٢٠١٧) کاتژمێر (٩)ی سەرلەبەیانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ئامادە بن بۆ ناونوسین و ئەنجامدانی تیروپشک، بەو مەرجەی پەرستارەکە پێشتر سەفەری حەجی ئەنجام نەدابێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک