شيعر بۆ مناڵان... ئـاڵا



شیعری : ڕۆستەم خامۆش

ئــەو ئـاڵایـــەی کــوردســتــان 
هـێــمــای گــەل و نیـشـتـمــان 
خـۆشــەویـســتــە لـە دڵــمــان
ڕێــزی دەگــرین هـەمـوومــان

ئـــاڵامـــان هــــەردەم بـــەرزە
دوو ڕەنـگـی ســوورو سـەوزە
سـپـیـش لـــە نــــاوەڕاســتــی 
تیشکی خـۆر لـە نــاویـــەتــی

یــاخـوا هــەر شــەکــاوە بـــێ
وەکـو گــوڵ گـــەشـــاوە بـــێ
ئـێـمـەش ، بـەڵێـن بـێ بەڵـێـن 
بیپارێـزیـن لـە گـشـت شـوێـن


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک