ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید
به‌شی سێیه‌م:ـ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
له‌به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌م باسمان له بوجه‌ی ته‌رخان كرا‌و كرد بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار،له‌م به‌شه‌دا باس له بوجه‌ی ته‌رخان كرا‌و ده‌كه‌ین بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه به تێكڕا ده‌كاته (4872972602) چوار ترلیۆن و هه‌شت سه‌د و حه‌فتاو دوو ملیار و نۆسه‌د و حه‌فتاو دوو هه‌زار و شه‌ش سه‌د و دوو هه‌زار دینار كه دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه‌دا:ـ
1.ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (65920926)شه‌ست و پێنح ملیار و نۆ سه‌د و بیست ملیۆن و نۆسه‌د و بیست و شه‌ش هه‌زار دینار.
2.سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران:ـ كه تێكڕای بوجه‌كه‌ی (2627161584) دوو ترلیۆن و شه‌سه‌د و بیست و حه‌وت ملیار و سه‌د و شه‌ست و یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د و هه‌شتا و چوار هه‌زار دینار كه دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر چوار به‌شدا كه ئه‌مانه‌ن:ـ
أ.نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (26086231) بیست و شه‌ش ملیار و هه‌شتا و شه‌ش ملیۆن و دووسه‌د و سی و یه‌ك هه‌زار دینار.
ب.ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه پێكهاتووه له (122000) سه‌د و بیست و دوو هه‌زار كه‌س كه تێكڕای بوجه‌ی ته‌رخان كرا‌و(1917406004)ترلیۆنێك و نۆسه‌د و حه‌ڤده ملیار و چوار سه‌دو شه‌ش ملیۆن و چوار هه‌زار دینار جگه له‌و بوجه‌ی كه بۆ گوێزانه‌وه‌ی بۆی ته‌رخان كراوه له ماده‌ی(33/أ/1)دا كه وێنه‌ی ماوه‌كه‌م داناوه كه 60% ئه‌و 3% له فه‌رمانبه‌ران بڕدراوه ته‌رخان ده‌كرێت بۆ حه‌شدی شه‌عبی كه نزیكه‌ی(900) نۆسه‌د ملیار دینار ده‌كات.
جگه له ماده‌ی (52)كه ده‌رماڵه‌ی زیاده بۆ حه‌شدی شه‌عبی كراوه دوای ئه‌وه‌ی داواكراوه موچه‌كه‌یان وه‌ك موچه‌ی سوپای لێ بێت كه له‌وه‌و پێش نزیكه‌ی (500)پێنج سه‌د هه‌زار بووه ئێستا له (یه‌ك)ملیۆن دینار نزیك ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ش وێنه‌ی بڕگه یاسایه‌كان
ته‌واوكاری ئه‌م به‌شه له داتاكانی دیكه‌دا بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه
*بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک