پارەی كارەبای موەلیدە بۆ مانگی سێ دیاریكرا


زەنگ

نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی ئازار (سێ‌) دیاریكرا و نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موەلیدە بە (45.5) دینار دەبێت، بۆ مانگی (نیسانیش)یش موەلیدە ئەهلیەكان رۆژانە لە كاتژمێر (2)ی پاشنیوەڕۆ تا (1)ی شەو كار دەكەن و كارەبا بە هاوڵاتیان دەدەن، جگە لەو كاتانە كارەبا نادەن بەهاوڵاتیان.

موەلیدەكان لەمانگی ئازاردا چەند كاتژمێر كاریان كردبێت كەڕەتی (45.5) دینار دەكرێت و نرخی ئەمپێرێك دەردەچێت، ئەو جیاوازییەش لەنێوان نرخەكان پەیوەندی بەكاركرنی موەلیدەكانەوە هەیە.
سەبارەت بە خشتەی كاركردنی موەلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی (نیسان) بەمشێوەیە دەبێت:
رۆژانە لە كاتژمێر (2)ی پاشنیوەڕۆ تا (1)ی شەو كار دەكەن و كارەبا بە هاوڵاتیان دەدەن، جگە لەو كاتانە كارەبا نادەن بەهاوڵاتیان.
جەختیشكرایەوە پێویستە هەموو خاوەن موەلیدەیەك پسوڵەی نرخی مانگانەی ئەمپێری كارەبا كە لەوەرشەی ناوەندی سلێمانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی دەردەچێت لای موەلیدەكەی هەڵبواسێت.

لە كۆبونەوەكە جەختكرایەوە كە پێیستە خاوەن مۆلیدەكان لەسەر پسوڵەكانیاندا هەریەك لە ژمارەی مۆڵەت و ژمارە مۆبایلی كارپێكاری مولیدەكە و ژمارە مۆبایلی (07701363679) تابیەت بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بنوسێت تا هاوڵاتیان بتوانن لەكاتی هەبوونی گرفتدا پەیوەندی پێوە بكەن.
سەبارەت بەموەلیدەی قەزاو ناحیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانیش، بەهەمان نرخی ناوشارو لەكۆتایی مانگدا پارە كۆدەكرێتەوە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک