پێلاوی پاژنە بەرز و مەترسیە ترسناكەكانی


زەنگ- تەندروستی

لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانستی كە لەسەر دەورەی (هیوبو سیسیس) بۆ زانستی پزیشكی بڵاو كراوەتەوە.

دەریخستووە كە پەیوەندییەكی بەهێز هەیە لەنێوان لەپێكردنی پێڵاوی پاژنە بەرزو بەرزبونەوەی تێكڕای توشبون بە نەخۆشی شیزوفیرینیا لەنێوان خانماندا، ئەمەش زیان بە توانای مێشك و بیركردنەوە دەگەیەنێت.

بارل فلیترمارك بەڕێوبەری پەیمانگای لێكۆڵینەوەكە دەڵێت: بەپێی بیرۆكەی من پێڵاوی پاژنە بەرز ئافرەت تووشی قەلەقیەكی توندی پێیەكان دەكات لەكاتی ڕۆیشتندا، چونكە دەبێتە هۆی ڕۆیشتنێكی ناتەندروست كەلە داهاتوشدا زیان بە ماسولكەكانی پێ‌ ی دەگەیەنێت ، بەمەش كار لەتوانای ژیری خانمان دەكات.

جێگەی باسە مێژووی بەكارهێنان و لەپێكردنی پێڵا وی پاژنە بەرز بۆ هەزارساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە ، بەڵام  ئەمە یەكەمین حاڵەتە دە ركەوتووە كە ژنان تووشی شیزو فرینیا دەكات.

هە روەها یەكەمین ئامێری دروستكردنی ئەم جۆرە پێڵاوە لە ویلایەتی ماسا شوستسی ئەمریكی بووە ، دواتر لە ئینگلتەرا و ئەڵمانیا و جیهانی ڕۆژئاوادا  بڵاوبۆتەوە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک