زەنگ
بەبریاری هاتوچۆی گشتی هەرێم هەر غەرامەیەكی هاتوچۆ كە دەچێتە سەر ئۆتۆمبێل لەكاتی راییكردنی مامەڵەكاندا دەكرێت بەقیست.
بە گوێرەی بریارەكەی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی هەرێم كە كۆپییەكی بۆ بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی نێدراوە، تیایدا هاتووە، ئەم بریارە ئارەزوومەندانەیە و شۆفێر دەتوانێت خۆی داوای بكات لە كاتی داواكەشدا شۆفێر پابەند دەكرێت بە دانی سەرجەم سزاكە لەو ماوەیەیی بۆی دیاری دەكرێت ، ئەگەر خاوەن ئۆتۆمبێلەكە پارەی غەرامەكە نەدات لە ماوەی دیاری كراودا ، ئەوا لێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێتو دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا دەگیرێت.
ئەم بریارە لە كاتی نوێكردنەوەی ساڵانەدا جێ بەجێ دەكرێت بەڵام لە كاتی گواستەنەوەی خاوەندارێتی (تحویل) ساڵانەدا خاوەنی ئۆتۆمبێل سودمەند نابێت لەم بریارە .
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک