سەمەد چاوشین
کەرکوکیەکان ھەمیشە سووتەمەنی شۆڕش وکوردایەتی بوون ،ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکان ھەرچی
تاوانێ لەدەستیان ھاتبێ ئەنجامیان داوە دژی کەرکوکیەکان بەڵام بائێمەی کەرکوکی خۆمان کەمێک
بەزەییمان بەکەرکوکیەکاندابێتەوە ئەگەرکێشەکانیان چارەسەرناکەین باکێشەی تریان بۆدروست نەکەین .کەرکوک نەسلێمانیە نەھەولێرە نەدھۆکە ،ھەموونەتەوەکان ومەزھەبەکانی تێدادەژین .
بەموزایەدەودروشمی بریقەدارکەرکوک ناگەڕێتەوە سەرھەرێم.
کەرکوک کەوابۆسێ ساڵدەچێت تووشی درندەترین تاقمی تیرۆریستی داعش بۆتەوە خەڵکەکەی
دڵبریندارە..ھەمومان دەزانین بەتوندوتیژی ودەمارگیری کێشەکان چارەسەرنابن.
مانگێ پێش ئێستا بابەتێکم بڵاوکردەوەو نوسیم زۆرکاری گرنگترلەپێشن دەبێ بکرێ بۆکەرکوکیەکان...بڕوابکەن مەسەلەی ئاڵا ھپچ لەمەسەلەکان ناگۆڕێ ،کێشەکان چارەسەرناکات
بگرە قورستری دەکات.ئاخرلە٢٠١٤ھەربەخۆرسک ئاڵای کوردستان لە ھەمووبەرەکان دەشەکایەوەوکەسیش ڕێگرنەبوو ئێستا کەئێمە وەکووکوردبەتۆپبزی ئەم کارەبۆمێژوو ھەرگیزلەبەرژەوەندی کەرکوکیەکان نیە گەورەترین کاریگەریشی بۆسەرخوودی یەکێتی دەبێ چونکە یەکێتی لەم شارە حاکمەو کەرکوک قەڵای یەکێتیە بابەدەستی خۆمان ئەوقەڵایە بنکۆڵ نەکەین...لەھەولێرودھۆک دەسەڵاتی دانانی کارگوزارێکمان نیە لەسلێمانی ھەتا قایمقامێک دەگۆڕین ...قیرسپی دەبێ...ھەرکەرکوکە حەیاتەکە ماوە سێ ساڵە نەوتەکەی دەدزرێ.
چواردە ساڵە فرۆکەخانەیەکی نیە،پاڵاوگەیەکی نیە،یاریگایەکی نێودەوڵەتی نیە،یەک خانووتەجاوزتاپۆنەکراوە...خێرە ئێستا ئەم شەڕە نەخوازراوە بۆکەرکوک ویەکێتی دروست بکەین
قەستەم بەخوائەم ھەنگاوە سەدلەسەد دژی کەرکوکیەکانە بەتایبەتیش دژی یەکێتیە ...سەرەنجامەکەشی دەبینین بزانن کەرکوک وکەرکوکیەکان تابیناقاقایان زەرەردەکەن یاخودقازانج
بچوکترین نمونە..ئەمڕۆدەنگۆیەک بڵاوبۆتەوە کەوەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەران ومووچە خۆرانی کەرکوک نانێرێ...گریمان بەغدائەم ھەنگاوەی نا...ئەوساکێ زەرەردەکات
مووچەخۆرانی ماڵوێران یاخود بەرپرسەکان؟
کابرایەک مووچەکەی چل ملیۆنە چی باکی ئەوەیە کەرکوک وکەرکوکیەکان بێ پارەوبێ مووچەبن
ئەوسادەبێ بڵێن فەرموون ..نان وئاڵابخۆن...دواتربۆحاڵی ھەرێم زۆرخۆشە وادەتانەوێ کەرکوک
بخەنە سەرھەرێم....ھەرئەوەندە خۆزگە مامجەلال وگۆچانەکەی ئامادە دەبوون.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک