شۆفێران دەتوانن سكاڵا لەسەر هاتوچۆ تۆمار بكەن


زەنگ

لێپرسراوی راگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی هاتوچۆی گەرمیان‏ داوا لەشۆفێران دەكات لەهەر شوێنێك تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان لێكرایەوە سكاڵا تۆمار بكەن. 

كارزان مەجید، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی هاتوچۆی گەرمیان‏ رایگەیاند، لێكردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل لەلایەن مەفرەزەكانی هاتوچۆوە كارێكی نایاساییەو هاوڵاتیان دەتوانن سكاڵای یاسایی تۆمار بكەن.

وتيشى "یاسای هاتوچۆ بەهیچ شێوەیەك رێگە بەلێكردنەوەی تابلۆ نادات و شتی وەهای باس نەكردوە".

ئاماژەی بەوەش كرد، مادەی 12 لەیاسای هاتوچۆ دەڵێت، كاتێك ئۆتۆمبێلێكی بێ‌ تابلۆ لەسەر شەقام دەبینرێت، ئەفسەر و كارمەندی هاتوچۆ دەتوانێت یەكسەر دەستبەسەری بكات، بەڵام كاتێك من خۆم بێم سەرپێچیەك بكەم بەسەرپێچیەك؟ ئەوەش پێچەوانەی یاسای هاتوچۆی ژمارە 86ی ساڵی 2004 یە.

ئەوەشی خستەڕوو، هاوڵاتیان لە هەرشوێنێكی هەرێم دەتوانن سكاڵایی یاسایی تۆمار بكەن” و وتیشی”بەتایبەت گەرمیان كە من باسی گەرمیان دەكەم، لەهەر شوێنێك تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان لێكرایەوە دەتوانن سكاڵا تۆمار بكەن,
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک