زەنگ
بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شداری له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا بكه‌ن، تكایه ناوی سیانی، پیشه و بڕوانامه‌كانتان له كۆمێنت بنووسن بۆ خستنه سه‌ر یاداشتنامه‌كه. هه‌ڵمه‌ته‌كه تا رۆژی شه‌مه 6ی ئایاری 2017 به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ تۆماركردنی ناوه‌كان.
بۆ/ وەزارەتی رۆشنبیریی و لاوان- حکوومەتی هەرێمی کوردستان
بابەت/ چاوخشاندنەوە بە پەخشی دراما تورکییەکان
سڵاو و رێز.
یەکێك لە دیاردە خراپەکانی ئەمڕۆی جڤاکی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، پەخشی لە رادەبەدەری زنجیرە درامای بازرگانی تورکیین، کە لە چەند ڕوویه‌کەوە، دوورن لە بەها و قورسایی هونەری، ئێتیكی و زانستی. هەر بۆیە، ئێمە کۆمەڵێک کەس بە پلەی زانستی و پیشەیی جودا و لە روویی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی نیشتیمانییەوە، بە باشمان زانی داوا بکەین کە بە زووترین کات رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ سنوردانان بۆ پەخشکردنی دراما تورکییەکان لە بەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:
یەکەم: ئەم درامایانە، سادەکردنەوەی بەهاکان و بەتاڵکردنەوەیانە لە مانا و تێکشکاندنی سایکۆلۆژیای تاکی کوردستان و هەڵوەشاندنەوەی هەموو بەهایه‌کە کە کۆمەڵگای کوردستانی پێ ناسراوه.
دووەم: سەرقاڵکردنی خەڵك، بە کوشتنی کات لەگەڵ ئەم زنجیرە درامایانە کە لە ڕووی هونەرییەوە هەژارن. هەر وەک ئاگادارن، لایەنی هونەری بەشێک لە جوانیی عەینی و زەینی دراماکان پێک دێنن.
سێیەم: تێكشکاندنی زمانی کوردی و خراپی وەرگێڕانەکان. بە تایبەت کۆمەڵێک دراما بە هەردوو زاراوەی کرمانجی ژوور‌و و خواروو دێنه وەرگێڕان، کە هەم بەهەدەردانی کات و سامانە، هەمیش لێک دوورکردنەوەی زاراوەکان.
چوارەم: چەندین درامای وڵاتانی‌تر هەن کە هەم گرنگترن و هەمیش باشترن لە دراما تورکییه‌كان، بۆیە داوا لە وەزارەتی ڕۆشنبیری دەکەین، بەدیلی باشتر بۆ ئەو درامایانە بدۆزرێتەوە و لە چوارچێوەی ستراتیژیەتێکی نیشتمانییدا چارەسەرێك بۆ ئەم دۆخە بدۆزرێته‌وه.
پێنجەم: سەرەڕای ئەوەش، ئەمە بەشێکە لە سیاسەتی بەتورکیکردنی جڤاکی کوردیی. ئەوەی کەمێك لەو درامایانە ورد بووبێتەوە لەوە تێدەگات ڕەهەندە نه‌رێنییه‌كانی لە کوێوە دێن و چۆن كاریگەریی خۆیان دەنوێنن.
شەشەم: خەڵك تا درەنگی شەو لە دیار یەکێك لەو درامایانە دادەنیشن و بەیانیش ڕووداوەکان بۆ یەکدی دەگێڕنەوە. لە کاتێکدا هەموو ڕووداوەکان لە سنووری ناپاكی هاوسه‌ری و خیانەتی دایک و باوک و خزم و دراوسێ و بابەتی شەرەف و نامووس دەخولێنەوە.
حەوتەم: ئەو درامایانە دنیای منداڵی کوردستانیان بەتەواوەتی تێکداوە. تا ئەمڕۆ کولتوورێك لەناو خێزانە کوردەکان دروست نەبووە کە منداڵ لە کاتی دیاریکراوی خۆیان بخەون و بەشداری دایك و باوك و ئەندامانی گەورەی خێزان نەکەن لە سەیرکردنی ئەم درامایانە. لە دنیای مۆدێرندا، تەنانەت کەناڵە پڕۆفێشنەڵەکانی منداڵانیش بۆ نموونە (CBeebies) دوای سەعات ٧ی ئێوارە پەخشەکانیان دەوەستێنن بۆ ئەوەی بوار بدەنە منداڵان نانی ئێوارە بخۆن و وردە وردە بەرەو سەر جێگاکانیان بڕۆن و بخەون.
هەشتەم: زۆری بینەری ئەم درامایانە، بە مانای باشبوونی دراماكان نایه‌ت، بەڵکو بە پێچەوانەوە هیچ بەدیلیتر بۆ بینەری کوردستان نەخراوه‌تە روو.
تێبینی: واژوکارانی ئەم داواکارییە بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەن ئەم داواکارییە وەک ململانێی سیاسیی نێوان هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەکار بهێنرێت.
هاوپێچ:
-وێنەیەک بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران.
-وێنەیەک بۆ جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران.
-وێنەیەک بۆ کابینەی حکوومەت.
-وێنەیەک بۆ ئامرازەکانی راگەیاندنی هەرێمی کوردستان (بینراو و بیسراو و نوسراو).
ناو و واژووه‌كان:
1- ئیبراهیم مه‌لازاده، پیشه: مامۆستا، بڕوانامه: دكتۆرا.
2- هیوا مەجید خەلیل، پیشه: مامۆستا، بڕوانامه: دكتۆرا.
3- رێبین فەتاح ساڵح، پیشه: رۆژنامه‌نووس و توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، بڕوانامه: به‌كالۆریۆس.
4- کارزان محەمەد، پیشه: مامۆستا، بڕوانامه: دكتۆرا.
5- هێمن نامق (میرانی)، پیشه: مامۆستا، بڕوانامه: دكتۆرا.
6- سەرباز سالح، پیشه: رۆژنامه‌نووس، بڕوانامه: دبلۆم.
7- موراد حەکیم، پیشه: مامۆستا، بڕوانامه: دكتۆرا.
8- سۆران ئەحمەد عەزیز (تەرخانی)، پیشه: مامۆستا، بڕوانامه: قوتابی دكتۆرا.
9- حسام دەست پیش، پیشه: مامۆستا، بڕوانامه: ماسته‌ر.
10- لەیلا ئەمیر، پیشه: په‌رله‌مانتاری خولی سێیه‌م، بڕوانامه: دكتۆرا.
11- یاسین مەحمود چۆمانی، پیشه: مامۆستا، بڕوانامه: قوتابی دكتۆرا.
12- سەنگەر موشیر، پیشه: مامۆستا، بڕوانامه: قوتابی دكتۆرا.
13- سەرتیپ خالس حوسێن، پیشه: مامۆستا، بڕوانامه: ماسته‌ر.
14- رزگار حەسەن محەمەد، پیشه: مامۆستا، بڕوانامه: دكتۆرا.
15- چواس حەسەن، پیشه: مامۆستا، بڕوانامه: دكتۆرا.
16- كۆسره‌ت ساڵح ئه‌حمه‌د، پیشه: مامۆستا، بڕوانامه: قوتابی دكتۆرا.
17- رابه‌ر فه‌تاح ساڵح، پیشه: مامۆستا، بڕوانامه: دكتۆرا.
18- عومه‌ر سه‌لیم، پیشه: توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، بڕوانامه: به‌كالۆریۆس.
19- ئه‌ڤین ئه‌بابه‌كر عارف، پیشه: توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، بڕوانامه: به‌كالۆریۆس.
20- هێرش ره‌سووڵ، پیشه: نووسه‌ر و ئه‌كادیمی، بڕوانامه: دكتۆرا.
21- باز ئه‌حمه‌د، پیشه: رۆژنامه‌نووس، بڕوانامه: یه‌كالۆریۆس.
22- شاڕێگا ستار خالید، پیشه: مامۆستا، بڕوانامه: به‌كالۆریۆس.
23- نازناز محه‌مه‌د قادر، پیشه: راوێژكاری په‌روه‌رده‌یی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بڕوانامه: دكتۆرا.
24- جه‌بار عه‌زیز ئه‌بوبه‌كر، پیشه: چالاكی مه‌ده‌نی، بڕوانامه: دبلۆم.
25- عوسمان مه‌حموود قوربانی، پیشه: ته‌ندروستكار، بڕوانامه: دبلۆم.
26- راز محه‌مه‌د، پیشه: قوتابی، بڕوانامه: قوتابی زانكۆ.
27- رزگار مسته‌فا حه‌مه‌دئه‌مین، پیشه: مامۆستا، بڕوانامه: ماسته‌ر.
28- كامه‌ران موحه‌مه‌د عه‌زیز، پیشه: مامۆستا، بڕوانامه: ماسته‌ر.
29- عه‌دنان مه‌جید حوسێن، پیشه: مامۆستا، بڕوانامه: ماسته‌ر.
30- مسته‌فا شێخ محه‌مه‌د، پیشه: چالاكی مه‌ده‌نی، بڕوانامه: به‌كالۆریۆس.
31- نه‌هرۆ تاهیر عه‌لی، پیشه: چالاكی مه‌ده‌نی، بڕوانامه: دبلۆم.
32- محه‌مه‌د حوسێن شه‌ریف، پیشه: مامۆستا، بڕوانامه: به‌كالۆریۆس.
33- شلێر سه‌عید، پیشه: چالاكی مه‌ده‌نی، بڕوانامه: به‌كالۆریۆس.
34- چۆمان جومعه فاتیح، پیشه: قوتابی، بڕوانامه: قوتابی زانكۆ.
35- ساكار سه‌لام ئیبراهیم، پیشه: مامۆستا، بڕوانامه: به‌كالۆریۆس.
36- یونس حه‌مه‌د ره‌شید، پیشه: رۆژنامه‌نووس، بڕوانامه: ئاماده‌یی كشتوكاڵ.
37- حه‌یده‌ر عه‌بدوڵا عه‌بدوڕه‌حمان، پیشه: مامۆستا، بڕوانامه: به‌كالۆریۆس.
38- كه‌مال چۆمانی، پیشه: مامۆستا، بڕوانامه: ماسته‌ر.
39- ماهیر عیسی موعید، پیشه: چالاكی مه‌ده‌نی، بڕوانامه: به‌كالۆریۆس.
40- فه‌رمان ره‌شاد، پیشه: چالاكی مه‌ده‌نی، بڕوانامه: به‌كالۆریۆس.
41- ئاری عه‌بدوڵا، پیشه: چالاكی مه‌ده‌نی، بڕوانامه: به‌كالۆریۆس.
42- په‌روین عه‌زیز سه‌عید، پیشه: چالاكی مه‌ده‌نی، بڕوانامه: دبلۆم.
43- پەیڕەو ئەنوەر، پیشە: رۆژنامەنووس، بڕوانامە: بکالۆریۆس
44لێزان یونس حوسێن، پیشە: فەرمانبەر بڕوانامه: ماستەر.
45ئاکۆ سەمەد، پیشە: مامۆستا، بڕوانامه: قوتابی دکتۆرا.
46کاوە جەم، پیشە: رۆژنامەنووس، بڕوانامه: بکالۆریۆس.
47هاورێ حەسەن حەمە، پیشە: مامۆستا بڕوانامه: ماستەر.
48محەمەد قادر ئەحمەد، پیشە: مامۆستا، بڕوانامه: ماستەر.
49ئەسکەندەر غەریب سلێمان پیشە: فەرمانبەر، بڕوانامه: ماستەر.
50رۆژهات وەیسی خالد، پیشە: چالاکوانی مەدەنی، بڕوانامه: ماستەر.
51شاخەوان حەسەن عوسمان پیشە: فەرمانبەر، بڕوانامه: قوتابی ماستەر.
52عزەدین رەسول، مامۆستا، بڕوانامه: دکتۆرا.
53تەحسین وەسو عەبدوڵا، پیشە: قوتابی، بڕوانامه: ماستەر.
54سەروەر حەمە، پیشە: مامۆستا، بڕوانامه: ماستەر.
55 هاوکار عەلی، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە: ماستەر.
56 رەوان سوبحی عەبەیدولا، پیشە: مامۆستا، بڕوانامە، ماستەر.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک