زەنگ
هاوڵاتیەكی تەمەن 45 ساڵ كە پیشەی مامۆستا بووە، لە سەیران لە كاتی دەستنوێژگرتن گیانی لە دەستداوە.
پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، ئێوارەی دوێنێ کاتژمێر 5:30 خولەک کەسێک بە ناوی ( ح . و . ع ) لەدایک بووی 1971 ، ڕەگەز نێر ، پیشەی مامۆستا ، دانیشتووی ناحیەی حاجیاوا پاش ئەوەی لەگەڵ خێزانەکەی بەمەبەستی گەشت و گوزار دێنە سەیرانگای ( جۆلانان ) لە قەزای پشدەر گیانی لەدەستداوە.
بە وتەی کەسوکارەکەی لەکاتی دەستنوێژ گرتن گیانی لەدەستداوە، بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەشی تەرمەکەی بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی.
لێکۆڵینەوە لە ڕووداوکە دەستی پێکردووە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەشی بۆ کراوەتەوە
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک