زەنگ
ماوه‌ی سكپڕی له خۆشترین كاته‌كانی هه‌موو دایكێكه و له‌هه‌مان كاندا قورسترینه، دایكان هه‌ست به بڕێكی زۆر هه‌ستی دژبه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، وه گۆڕانی هۆرمۆنی و له‌شیی كه كاریگه‌ری ئه‌كاته سه‌ر حاڵه‌تی ده‌روونییان، وه له هه‌موو كات هه‌ستیارتر ده‌بن، بۆیه ده‌بێت ئاگاداری ئه‌و ووشانه بیت كه ئاراسته‌یان ده‌كه‌یت هه‌تا ئه‌گه‌ر بۆ گاڵته و گه‌پیش بێت.
- ئافره‌تی سك‌پڕ هه‌میشه پێویستی به‌وه‌یه كه پێی بووترێ هێشتا جوانیت، وه سكپڕییه‌كه‌ت كاری نه‌كردۆته سه‌ر جوانییه‌كه‌ت، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌م قسه‌یه له‌دڵه‌وه بكرێ، چونكه ئافره‌ته‌كه له ناخی خۆ‌یا ده‌توانێت ڕاستی و درۆ له‌یه‌ك جیا بكاته‌وه.
- ئافره‌ته‌كه هه‌ست به ئارامی و دڵخۆشی ده‌كات كاتێ كه بزانێ هه‌ندێك كه‌س له ده‌وری ئه‌وون و یارمه‌تیده‌رین بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانترین شێوه ئه‌م ماوه‌یه به‌ڕێ بكات، وه هه‌روه‌ها دووعای بۆبكه كه منداڵه‌كه‌ی به سه‌لامه‌ت ببێت.
- تۆ پاڵه‌وانیت! به‌ڵێ، ئه‌و پێویستی به‌وه‌یه كه هه‌ستی پێبكرێت و پێی بزانرێت كه ئه‌و چه‌ند ئازار ده‌كێشێت هه‌موو ڕۆژێك، كه‌واته ئه‌و پاڵه‌وانێكه كه قوربانی ئه‌دات به‌چه‌ند خۆشییه‌كی ژیان له پێناو ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی منداڵه‌كه‌ی.
- پێی بڵێ منداڵه‌كه‌ت وه‌كو خۆت جوان ده‌بێت، دایك به‌مه دڵخۆش ده‌بێت كاتێك بیر ده‌كاته‌وه منداڵه بچووكه‌كه‌ی وه‌كو خۆی ده‌بێت وه سیفاته‌كانی ئه‌وه‌ی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌مه‌ش زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك له دڵه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌می
- پێی بڵێ هێنده‌ی تر سكپڕیم لا شیرین بوو كاتێك كه تۆم بینی، وه دڵنیای بكه‌ره‌وه كه سكی شێوه‌یه‌كی ڕێك و جوانی هه‌یه.
- پێی رابگه‌یه‌نه كه منداڵه‌كه‌ی به‌خته‌وه‌ره چونكه دایكێكی وه‌كو ئه‌وی هه‌یه.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک