دكتۆر ئاوات واژه‌يى
ده‌ستپێک: ♦️گه‌ڕانه‌وه‌ی شیره که‌مێک دوای شیرخواردن تا ١-٢ کاژێر. دیارده‌یه‌کی ئاساییه له خوار ١ ساڵیه‌وه ، ٧٠٪ ئه‌و مناڵانه‌ی له خوار ٣ مانگیه‌وه‌ن به‌لانی که‌مه‌وه ١ جار شیر دەهێننه‌وه له ٢٤ کاژێردا... ♦️هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م دیارده‌یه ئه‌وه‌یه که ده‌رچه‌ی به‌یه‌کگه‌یشتنی سورێنچک-گه‌ده پێنه‌گه‌یشتوه... دوای شیرخواردن ناوه ناوه ئه‌م ده‌رچه‌یه خاو ده‌بێته‌وه و که‌مێک شیر ده‌گه‌ڕێته‌وه ، هه‌روه‌ها له‌و ته‌مه‌نه‌دا ته‌نها شیر ده‌خۆن (ڕوونه)، پاڵ ده‌که‌ون (ناتوانن دانیشن)، یان مناڵه‌که نه‌به‌کامه.. زۆربه‌یان که گه‌وره‌بون چاک ده‌بنه‌وه بی چاره‌سه‌ر ٥٥٪ له ٩ مانگی دا، ده‌گمه‌نه دوای ساڵ و نیوێک.. ♦️ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشانانه هه‌بوو له دیارده‌وه ده‌بێت به نه‌خۆشی : کیشی زیاد نه‌کات، برینداربونی به‌شی خواره‌وه‌ی سورێنچک، نیشانه‌کانی سنگ و قوڕگ، سود له چاره‌سه‌ر وه‌رنه‌گرێت... ✳️نیشانه‌کانی: ♦️هینانه‌وه‌ی شیر: دوای شیرخواردن که‌مێک شیر به‌ده‌میدا دێته‌خوار (ڕه‌نگی سپیه، هه‌ندێجار کڵۆ کڵۆیه، به‌خاوی ده‌یهێنێته‌وه، هه‌ندێجار دوای ڕشانه‌وه‌که برسی ده‌بێت و شیری تر ده‌خوات)... ئه‌م نیشانه‌یه ئاساییه و کێشه‌ی نیه، ئه‌گه‌ر نیشانه‌کانی تر ده‌رکه‌وتن ئه‌وکات به نه‌خۆشی داده‌نرێت. ▪️گریانی زۆر و هه‌راسانی. ▪️دابه‌زینی کێش. ▪️که‌مبونی حه‌زی خواردن. ▪️که‌م خوێنی. ▪️گۆڕانی ده‌نگ. ▪️خیزه‌ی سنگ - کۆکه‌ی به‌رده‌وام - هه‌وکردنی دوباره‌ی سنگ (له ته‌نگه‌سی/ڕه‌بۆ ده‌چێت). ▪️دوو دیارده‌ی نامۆ : چه‌مانه‌وه‌ی پشت بۆ دواوه و لارکردنه‌وه‌ی مل به‌لادا (کۆنیشانه‌ی ساندیفه‌ر)، هه‌روه‌ها دیارده‌یه‌ک به‌سه‌ر مناڵی خوار ٣ مانگ دێت له‌پڕ مناڵه‌که وه‌ک مردوی لێ دێت (ALTE). ▪️مناڵی گه‌وره‌تر: نیشانه‌کانی پێشوو له‌گه‌ڵ دڵه‌کزێ، بۆنی ناخۆشی ده‌م ، تێکچونی ددانه‌کان ، ئازاری سنگ و سک (هه‌وکردنی سورێنچک-باڕێت).
✳️پشکنین : ته‌نها بۆ ئه‌وانه ده‌کرێت که سود له چاره‌سه‌ر وه‌رناگرن دوای ٣ مانگ یان توشی کیشه‌ی دیکه‌بوون ♦️په‌ستانی ده‌رچه‌ی گه‌ده : هه‌سته‌وه‌رێک داده‌نرێت له‌به‌شی کۆتاییی سورێنچکدا، بۆ دیاری کردنی په‌ستانی داخرانی ده‌رچه‌ی گه‌ده (بزانرێت خاوده‌بێته‌وه دوای داخرانی).. ♦️چاودێری گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشی بۆناو سورێنچک : هه‌سته‌وه‌رێک داده‌نرێت له به‌شی کۆتایی سورێنچک ، بۆ ماوه‌ی ٢٤ کاژێر چاودێری گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشی دەكات.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک