لە سلێمانی ئەم خانانە دەڕوخێنرێن


زەنگ

ھەلمەتی پاکردنەوەی شاری سلێمانی بۆ لابردنی شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ و خانەکان بەردەوامەو، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری شارەوانی رایدەگەیەنێت ھەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت و سەرپێچی کاران رووبەروی یاسا دەکەینەوە.

رزگار ئەحمەد، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری سەرۆکایەتی شارەوانی ڕایگەیاند، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و بە ھاوکاری بەشی زیادەرەوی و خزمەتگوزاری شارەوانی و ھێزە ئەمنیەکان، ھەڵمەتی لابردنی شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ و خانەکان لە سنووری ماستەر پلانی شاری سلێمانی بەردەوامەو ھەموو ئەو خانانەی کە دەکەونە شوێنی نیشتەجێبوونی ھاوڵاتیانەوە لادەبرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم خانە نایاسایەکان تێک دەدرێت وتائێستا نزیکەی 100 گەوڕی جۆراو جۆر لەناو براون و دەست بەسەر ئەو ئاژەڵانەدا دەگیرێت کە لە شەقام و ناوەندی ڕێگاکاندا بلەوەڕێنرێت، ھەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت تا کۆتایی بەو دیاردە دەھێنرێت.  
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک