ئەمە بکە و لایتی ئۆتۆمبێلەکەت نوێ دەبێتەوە


زەنگ

ئەو کەسانەی لایتی ئۆتۆمبێلەکانیان بریسکەی نەماوە و کۆن بووە، چەندین ڕێگا بۆ نوێکردنەوەی دەگرنە بەر، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەش، ڕێگایەکی ئاسان ھەیە.

چەندین ڕێگا بۆ نوێکردنەوەی لایتی ئۆتۆمبێل ھەیە، یەکێک لەو ڕێگایە بەسوودانە ئەوەیە، کە سەرەتا پێویستە گیراوەیەک لە سۆدەی نان و سرکەی سێو دروست بکەیت، پاشان بە ھەویری ددان (مەعجوونی ددان) لایتی ئۆتۆمبێلەکە خاوێن بکەیتەوە.

سەرەتا کەوکچکێکی نانخواردن سۆدەی نان، لەگەڵ پەرداخێک ئاو تێکەڵ بکە، پاشان پارچە پەڕۆیەکی نەرم بخەرە نێو گیراوەکە و لایتی ئۆتۆمبێلەکەت بسڕەوە.

کە گیراوەی سۆدەی نان و سرکەکە لەسەر لایتەکە وشک بووەوە، کەمێک ھەویری ددان بەسەر لایتەکانی ئۆتۆمبێلەکەتدا بکە، پاشان بە دەستەکانت ھەویری ددانەکە بەسەر لایتی ئۆتۆمبێلەکەتدا بڵاو بکەرەوە، کە وشکیش بووەوە، بە پارچە پەڕۆیەکی نەرم و خاوێن لایتەکانی ئۆتۆمبێلەکەت بسڕەوە.

لە کۆتاییشدا بە ئاو لایتەکانی ئۆتۆمبێلەکەت بشۆ، بەمەش لایتەکان نوێ دەبنەوە و بریسکەشیان بۆ دەگەڕێتەوە
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک