ئەو ڕووداوانەی لە دوو هەفتەی ڕابردوو لە سلێمانی ڕوویاندا


زەنگ

لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە و لەماوەی 2 هەفتەی ڕابردوودا چەندین روداوی جۆراوجۆر تۆمار كراون . 

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، دزینی باتری ئۆتومبێلی گەورە كە دوای بە دواداچوون توانرا باندێكی 3 كەسی دەستگیر بكرێت كە هەستاون بە دزی 40 باتری .

هەر لەو ماوەیەشدا توانرا 3 كەس دەستگیر بكرێت كە هەستابوون بە دزینی ئۆتۆمبێل.

هاوكات هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی 5 تۆمەتباری تر دەستگیر دەكات كە سیان لەو تۆمەتبارانە هەستاون بە دزی كردن لە ماڵان و دوانەكەی تریشیان تۆمەتبارن بە دزینی ماتۆڕ و مۆبایل .

لە درێژەی كارەكانی هێزەكانی بەرێوە بەرایەتی پۆلیسی سلێمانی و لەو ماوەیەدا 332 حاڵەتی بە هانەوە چوونی هاوڵاتیان تۆمار كراوە , هەروا 16 حاڵەتی دەستبەسەردا گرتنی چەكیش لە جۆری دەمانچە و 5 حاڵەتیش لە جۆری كڵاشینكۆف و دەستبەسەراگرتنی 2 چەك لەجۆری (M4) و (M16) تۆمار كراون .

هاوكات سەرجەم تۆمەتباران ڕووبەڕوویدادگا كراونەتەوە بەبڕیاری دادوەر كاری یاساییان بەرامبەر كراوە
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک