نەخشەڕێگای یەکێتی،لەریفراندۆم چەقی


سەمەدچاوشین

ماوەیەکی زۆرھەمووھەڤاڵانی یەکێتی...مەکتەبی سیاسی...سەرکردایەتی یەکێتی..ئەنجومەنی
ناوەندی یەکێتی ھەمووسەرقاڵی پڕۆژەیەک بوون بۆڕزگاربوون لەم دۆخە چەقبەستوەی ھەرێم
ھەموولایەنەکان ئۆمیدیان بەوەبوو کەئەونەخشەڕێگایە ببێتە فریادڕەسێک بۆچارەسەری ئەم 
دۆخەی ھەرێم کەھەموومان دەزانین لەچیەوە سەری ھەڵدا..بەڵام ھەرلەیەکەم دانیشتن لەگەڵ برادەران نەخشەڕێگاکەی یەکێتی لەمەلەفی ریفراندۆم چەقی تائێستاش کەس نازانی چی بەسەرھات ؟خەتای کێ بوو؟کەموکورتی چی بوو؟
٢-کاراکردنەوەی پەرلەمان
**********************
لەورۆَژەوەی کۆبونەوەکەی چوارلایەنەکە لەپەرلەمان شکستی ھێنا...پارتی وگۆڕان ھەردوولا کەوتنە عینادی وکەللـه‌ ڕەقی لەونێوەندەش ھەرکۆمەڵانی خەڵک زەرەرمەندی یەکەمن.
من سەیرم لەوەدێ یەکێتی وگۆڕان سووردەزانن ...پارتی...قسەی یەکەونابێ بەدوو کەئەوان
دانیشتنەکەی پەرلەمان بەکودیتادەزانن وڕێگریان لەسەرۆکی پەرلەمان گرت واتا تەواو
ئەمریکاوئێران وتورکیاوروسیاش بڵێن تازەگووزەشت پارتی یەک قسە دەکات نایکاتە دوو.باشە 
گۆڕان ئەگەرتۆلەخەمی میللەتی سەرۆکی پەرلەمان بگۆڕ ە خۆدنیا ژێروژوورنابێ بەڵام کەس لەخەمی میللەت نیە.
٣ریفراندۆم
*********
میللەت لەبرسادەمرێ،پەرلەمان نەماوە،بەغداپەیتا پەیتا بەرپرسی باڵای کورد ڕەوانەی ھەرێم دەکاتەوە ،پارەی نەوتی دزراوی کەرکوک وکوردستان کەس نازانێ چی لێدێ؟کەچی بۆشاردنەوەی ھەمووئەوکێشانە ...ریفراندۆمیان ...ھێناوەتە نێو فەرھەنگی سیاسی کۆمەڵانی خەڵکەوە تەنھا بۆبیرچوونەوەی ھەمووکێشەکان....ئەگینا ریفراندۆمی چی و دەوڵەتی چی و
؟ئێوە ٢٦ساڵە ئەم خەڵکە ڕەشوورووتەدەکوژن و برسی دەکەن ھێشتا دەوڵەت نین ئەرێ 
بێزەحمەت ئەگەرخوانەخواستە ببنە دەوڵەت دەبێ حاڵی میللەت بەچی بگات؟
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک