بۆ مناڵان.. ئۆپەرێتی دیوارەکانی باخچە



عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

دیوارەکانی باخچە
کۆرس:
باخچەکـــــەمان رەنگینە
بۆیە لامـــــــــان شیرینە
دیـــــواری لـــەگشت لاوە
بە وێنەی جـــوان نەخشاوە
باران:
ھەر کاتێک چـــوویتە ناوی
ئاســــــودەی بە تـەواوی
سان:
وێنەی رازاوە و رەنگـــــین
 کۆتر و کـــــەوی نەخشین
گــوڵی جوانی ڕەنگاو ڕەنگ
یان بۆق و  ماسی و نەھەنگ
کارا:
کــــەڵەشێر و  پاســـاری
توتی و فنس و کەنـــــاری
ئەســــپ و زەڕافە و ئاسک
پەپولـــــەی ناسک ناسک
پەیڕەو:
فیل و کەروێشک و مەیمـون
کە خەریکی یــــاری بـوون
مــریشک و جوجەڵەی جوان
بەیەکــــەوە دەگـــــەڕان
مراوی  و قـــاز ھێنرابوون
لە نـاو ئاودا نەخشــابوون
 باران:
ھێماکـــــــانی ھاتوچۆ
تیایدا بوو بوون بە تابـلۆ 
ناز:
وێنەی وەرزەکــــانی ساڵ
وێنەی خێزان ،خانو،مـاڵ
ژووری میوان ، ھی  نوســتن 
ھــــۆڵێکیش بۆ دانیشـتن
لانە:
نا بێت لە بیرمـــان بچێت
 چێشتخانەش ژووری دەوێت
راز:
دوو ژووری تر پێویســـتن
کە لە ناو مــــاڵدا ھەبن
چونکە گرنگن تــــەواو
تەوالێت لەگەڵ گــەرماو
ئاوان:
ژوورێکی تــــری  تیایە
کە وەک گــەنجینە وایە
بۆ کەلوپەل ھەڵـــگرتن
پێویســتی ماڵ تێکــردن
ئارۆ:
گـــــەڵا و ڕوەک و میــوە
ســەر  دیــــواری تەنیوە
وێنەی کارتۆنیی ناســراو
تێکەڵ  کـــــراون تەواو
کۆرس:
وێنەی ئاڵای کـــوردستان
وا لە سەرووی ھەمــوویان

لەسەر وێنەی گوند و شار
دەشەکێتەوە جــار جــار
                         @@@                  ١٨/٢/٢٠١٧
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک