عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
ڕۆژێک لە تاوی گەرمــا
جلم نەھێشت لەبەرمــا
حەوزێکی مەلەمــان بوو
خۆم ھـەڵدایە ناوی زوو
(ئارۆ) ش وەکــو مراوی
ھات خۆی ھەڵدایە ناوی
کەوتینە مەلە و یــاری
شــادی و خۆشی دەباری
دایکم وەک مامۆستا بــوو
لە نزیکمان وەستا بــوو
یاریمان دەکــرد بە ئاو
فێنک بووینەوە تــەواو
پاشان وەکـــو مەلەوان
ھاتینە دەر ھەردووکمان
خۆمان گۆڕی دەستوبــرد
چووم سوپاسی دایکم کرد
٧/٧/٢٠١٧

کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک