ئۆپەرێتی باخچەی منداڵان: باخچەی منداڵان


عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

کۆرس١:
ئێمــــەی منداڵ زۆر جـوانین
لـــە باخچــــەی منداڵانین
ژیکـــــــەڵە و ئازا و وردین
ڕۆڵەی نەشـــمیلەی کوردین
کۆرس٢: 
باخچەمان پڕ جـــــوانییە
جێی ســـــــەما و گۆرانییە
دادە و مامۆســــتاکــــانی
زۆر بـــــە نـــەرم و نیانی
لەگــــەڵ ئێمــەدا دەدوێن
بۆیە وا خۆشــــــمان دەوێن
کۆرس١:
بۆ ئێمە دەریای ســـــــۆزن
 خۆشەویست و دڵســــــۆزن
بە خـــــەندەوە ، زانیـاری
بۆمان دەکــــەن بە دیـاری
کۆرس٢:
چیرۆک و ھـــۆنراوەی جوان
سوودی زۆرە بۆ ھەمــــووان
کام یاری لامان خــۆش بـوو 
ئەنجــامی دەدەین زوو  زوو
کێ‌ حـــــەزی لە وێنـەیە
ھەمـــوو شــــت ئامادەیە
کۆرس١:
جـــار جـــار یاری میکانۆ
ئەنجام دەدەین لەســەرخۆ
خــــۆ بۆ  مــاڵـە باجێنە
یاخود بۆ خــــلیســــکێنە
باخچە باشـــــترین شوێنە
 ڕازاوەیە و خــــــــاوێنە
                                  **                     

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک