عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
ھەر کە وتیان
ئەمڕۆ یەکی حـــوزەیرانە
چاک دەزانم
کــەوا ڕۆژی منداڵانـــــە
وەک پەپولە و
گـــوڵی ڕەنگین تێکەڵ دەبین
بەدڵخۆشی
بۆ کۆنسێرت و ئاھەنگ دەچین
وەک مۆسیقا
پێکەنینی بە قاقامـــــــان
دێت و دەڕوا
وەک شنەی باو نمـــەی باران
دڵ پڕ ھیوا و
گـــوڵی خۆزگەی جوان و ڕەنگین
گۆرانی خۆش
دەڵێنەوە لە شــــــــانۆی ژین
٢٢/٤/٢٠١٨

کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک