عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
جارێکیان بێچوەفیلێک و بێچووە ئەسپێک بەیەکەوە یاریان دەکرد ، بێچوە فیلەکە لە دڵی خۆیدا دەیگوت : من وریاو زیرەکترم لەئەسپ ، ئەسپ بێ ھێزە ، ھێندەی نەبرد شێر لەدوورەوە دەرکەوت ، بێچوە فیلەکە ترسی لێنیشت ، بەڵام بێچووە ئەسپەکە، بێ ترس وەستا و بیری لەوە دەکردەوە کە چۆن خۆی و ھاوڕێکەی ڕزگار بکات ، خۆی دەیتوانی راِبکات ،چونکە ئەسپ لە راِکردندا خێرایە ، تەنھا بیری لە فیلی ھاوڕێی دەکردەوە، ئەسپ بەفیلی ووت :" تۆ خۆت بدە بەزەویدا کە شێر ھات پێی دەڵێم نەخۆشەو ئەوەی لێی نزیک بێتەوە ،نەخۆشیەکەی لێ دەگرێتەوە ، ئەوەتا من لێی نزیک بوومەوە تا یارمەتی بدەم ئێستا چاوەکانم کز بون ، کە شێر نزیک بۆوە ئەسپ ئەمەی پێ ووت . ئیتر شێر بەڕاکردن ئەو ناوەی بەجێھێشت . ئەوانیش دەستیان کردەوە بە یاری کردن. بێچوە فیلەکە بەدەم یاری کردنەوە لە دڵی خۆیدا ووتی : ئەسپ جگە لەوەی وریا و زیرەکە ، ھاورێیەکی دڵسۆزیشە.

کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک