مه‌به‌ست له ئه‌ندرۆید چیه،بۆیه لێره زۆر به‌كورتی پێناسه‌یه‌كی زۆر كورت له‌باره‌ی ئه‌ندرۆید بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ده‌خه‌ینه‌ڕوو
ئه‌ندرۆید:بریتیه له سیسته‌مێكی كارپێكدرنی تایبه‌ت به موبایل وه‌كوو سیسته‌مه‌كانی"نۆكیا سیمبیان"و"ویندۆز موبایل
له‌سه‌ره‌تادا له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی بچووك له ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چوو،دواتر له‌لایه‌ن كڕا،پاشان فراوان كرا له‌نێوان چه‌ندین كۆمپانیا به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كگرتوو په‌ره‌ی پێدرا و كرا به سیسته‌مێكی كارای نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به موبایلی تایبه‌ت به سیسته‌می لینۆكسی كۆمپیوته‌ر
سه‌ره‌تای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و سیسته‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌ندازیاری پڕۆگرامسازی ئه‌مریكی"ئه‌ندی ڕۆبن
بۆ یه‌كه‌م جار له 5 ی نۆڤێمبه‌ری 2007 یه‌كه‌م وه‌شانی ئه‌و سیسته‌مه له جیهاندا بڵاوكرایه‌وه و سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌ده‌ه‌ست هێنا و تاكوو ئێستاش به‌رده‌وامه له په‌ره‌پێدانی ئه‌و سیسته‌مه‌و ڕۆژ به‌ڕۆژ وه‌شانی نوێتر بڵاوده‌كرێته‌وه و به‌كارهێنه‌رانیشی به‌رده‌وام ڕوو له‌زیادبوون ده‌كه‌ن
هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندیه‌كان
یه‌كه‌م:گۆگڵ پشگیری لێده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات،ئه‌وه‌ش هه‌موو شتێكه،چونكه واده‌كات كه زۆر به‌ئاسانی بتوانرێت هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كانی گۆگڵ به‌كاربهێنرێن
دووه‌م:له‌سیسته‌می لینۆكس كارده‌كات،به‌مه‌ش زۆر خێرایه
سێ یه‌م:ده‌توانرێت پڕۆگرامه‌ران و دیزاینه‌ره‌كان به‌ئاره‌زوی خۆیان ده‌ستكاری بكه‌ن و به‌رنامه و به‌شی بۆ كه‌م و زیاد بكه‌ن،چونكه سیسته‌مه‌كه سیسته‌مێكی كراوه‌یه
چواره‌م:ده‌توانرێت جگه له موبایل له‌سه‌ر هه‌ندێك جۆر ئامێری تر به‌كاربهێنرێت وه‌كوو"ئێم پی سری پله‌یه‌ر"و ئامێری تر
پێنجه‌م:توانای هه‌سته‌وه‌ری زۆر به‌هێزه،واته به ده‌ستلێدان كارده‌كات و توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زۆر خێرایه
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک