كۆنترین ده‌سنوسی‌ قورئان له‌ زانكۆیه‌كی‌ به‌ریتانیا دۆزرایه‌وه‌ ؟!

كۆنترین ده‌سنوسی‌ قورئان له‌ زانكۆیه‌كی‌ به‌ریتانیا دۆزرایه‌وه‌  كه‌ مێژوه‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی‌ 645 ی‌ زاینی‌.

سایتی‌ BBC بڵاویكرده‌وه‌، لە کتێبخانەی زانکۆی بیرمینگهامی بەریتانی کۆنترین دەستنوسی قورئان دۆزرایه‌وه‌ كه‌ لەنیوان کۆمەڵێك دەستنوسی کۆنی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بووه‌ کە دواجار لە کتێبخانەی ئەو زانکۆیە گیرساونەتەوە.

دكتۆر محەممەد عیسا والی، شارەزای بواری بەڵگەنامەی كۆن لە كتێبخانەی زانكۆ بەریتانییەكە ئه‌و دزۆینه‌وه‌یه‌ی‌ به‌ سەرسوڕهێنەر ناوبردو وتی "ئه‌مه‌ خۆشی‌ دڵی مسوڵمانانی جیهانەوە".

ده‌ستنوسه‌كه‌ له‌ تاقیگه‌یه‌كی‌ زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی تاقیکردنەوەی بۆ کراوە و گریمانه‌ی‌ ئه‌وه‌ كراوه‌ پێش ساڵی (٦٤٥) ی زاینی نوسراوەتەوە.

سۆزان وراڵو بەڕێوەبەری ئەو تیمە تایبەتەی كە لێكۆڵینەوەیان لە قورئانەكە كردووە، ده‌ڵێت "لێكۆڵەرەوەكان هەرگیز ئەوەیان بە خەیاڵدا نەهاتووە كە ئەمە كۆنترین قورئانە لەدەستیاندایە و لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكەن".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، بەپێی لێكۆڵینەوەی كاربۆنیی تیشكدەر كە لە زانكۆی ئۆكسفۆرد بۆی ئەنجامدراوە، دەركەوتووە كە قورئانەكە لەسەر پێستی مەڕ یان بزن نووسراوە.

هاوكات به‌وته‌ی‌ دەیڤد تۆماس، پرۆفیسۆر لە ئاینی ئیسلامیی و كریستیانی، تەمەنی مەزەندەكراوی قورئانەكە ئەگەری زۆر دەخاتە بەردەست كە ئەو كەسەی نووسیویەتییەوە لە سەردەمی پێغەمبەر ژیاوە.

وتیشی‌ "ئەو نوسینانەی لەسەر قورئانەكەن زۆر نزیكن لە نووسینی سەر كۆپییە نوێیه‌كانی قورئان، ئەمە پشتڕاستی ئەو وتەیە دەكاتەوە كە دەڵێ قورئان بچوكترین گۆڕانكاریشی  تێدا نەکراوە".





إِنَّا نَحنُ نَزَّلنَا الژِّكرَ وَإِنَّا ڵهُ ڵحَافِڤُونَ (الحجر ٩)

ئێمە خۆمان قورئانمان دابەزاندوە و هەر ئێمەش دەیپارێزین

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک