سوودی تەندروستی هەیە؟!

كاڵەك یان (گندۆرە) میوەیەكی خۆشی وەرزی هاوینانەو لەزۆر شوێنی جیهاندا دەڕوێت و وزەیەكی كەم لەخۆدەگرێت، سەرچاوەیەكی زۆر دەوڵەمەندە بۆ ڤیتامین (A) بە شێوەی بیتا كارۆتین كە ناوی زانستی ئەم ڤیتامینەیە لە رووەكدا، بیتا كارۆتین لە لەشدا سیفەتی دژە ئۆكسانی هەیەو دەگۆڕێ بۆ ڤییتامین (A) كە گرنگی زۆری بۆ تەندروستی چاو بەتایبەتی بۆ بینین لە تاریكیدا هەیە.
پێكهاتە گرنگەكانی دیكەی كاڵەك بریتین لە: ڤیتامین (C) كە ڤیتامینێكی دژە ئۆكسانەو بەرگری لەش دژی نەخۆشییەكان بەتایبەتی هەوكردنەكان بەهێز دەكات، رێژەیەكی بەرز لە پۆتاسیۆم كە گرنگە بۆ كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن، ریشاڵی رووەكی كە رۆڵی هەیە لە جێگیربوونی ئاستی شەكری خوێندا، ڤیتامین (B6)، فۆلێت، ڤیتامین (B3) كە هەموویان گرنگن لە كرداری بەدەستهێنانی وزە لە خۆراكە كاربۆهیدراتییەكاندا.
كاڵەك سوودی تەندروستی تری هەیە وەكو: خۆپاراستن لە تووشبوون بە ئاوی سپی چاو، خۆپاراستن لە هەندێك جۆری شێرپەنجە، پاراستنی تەندروستی كۆئەندامی هەناسە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک