رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی بریتانی له‌زاری (مایكل مۆس) توێژه‌ر له‌بواری زانستی خۆراكیدا مه‌ترسیه‌كانی خواردنی چبسی په‌تاته‌ی خستۆته‌روو كه‌ته‌نیا مرۆڤ توشی قه‌ڵه‌وی ناكات به‌ڵكو خواردنی یه‌ك كیس له‌چبس رۆژانه هاوتای خواردنه‌وه‌ی پێنج لیتر زه‌یتی چێشتلێنانه.
چوار راستی گرنگ هه‌یه له‌سه‌ر خواردنی ئه‌و چبسه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كۆمپانیاكانی دروستكار كارده‌كه‌ن بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و چبسه كه‌ده‌بێته هۆی هاندانی كه‌سه‌كه تا ئالوده‌ی خواردنی بێت و رێژه‌یه‌كی زۆری ماده‌ی نیشاسته و كاربۆهیدرات بخوات كه‌ده‌بێته هۆی گۆرینی ئاستی گلوكۆز و ئه‌نسۆلین له‌خوێندا بۆ زیادكردنی هه‌ستی برسێتی و ویستی خواردن.
دوه‌م خواردنی چبس به‌زۆری زیان به‌كۆرپه‌له ده‌گه‌یه‌نێت وه‌ك زیانی جگه‌ره‌كێشان وایه ئه‌وه‌ش وه‌ك بونی ماده‌ی ئه‌كریلامیدی ژه‌هراوی كیمیایی.
سێیه‌م خواردنی چبس په‌یوه‌ندیی هه‌یه به‌تێكچوونی ناوریایی و جوڵانی زۆره‌وه، دواتر زانایان دوپاتیانكرده‌وه كه‌هه‌وڵه‌كانیان له‌بواری خستنه‌روی رۆشنبیری خواردنی ته‌ندروست و خۆ به‌دورگرتن له‌ئالوده‌بون به‌چبسه‌وه هه‌مووكات شكست ده‌هێنێت به‌هۆی زۆری ئه‌و ریكلامانه‌ی به‌ره‌نگه جیاوازه‌كان بۆی دەکەن.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک