سەرۆکی رێکخراوی سکاڵا و چاودێری رونکردنەوەیەک لەسەر بەرزکردنەوەی دروشمی " سەرۆکمان ناوێت مووچەمان دەوێت "

 دەقی رونکردنەوەکە /رونکردنەوەیەک : بۆ ئەم پەیامەم بەرز کردۆتەوە مەبەستم لە بەرز کردنەوەی دروشمی " سەرۆکمان ناوێت مووچەمان دەوێت " چییە؟بەرز کردنەوەی ئەم دروشمە پەیامێکی سیاسیی نییە بەڵکو پەیامێکە بۆ حزب و لایەنە سیاسییەکان و حکومەت و پەرلەمان کە خەڵکی کوردستان بێزاربووە لە کۆبونەوەکانتان بۆ پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و بێزاربووە لە شەری پۆست و بەرژەوەندی و راگەیاندن و ململانێیە نارەواکانتان و کات کوشتنتان بۆ پرسی سەرۆکایەتی هەرێم و گەورەکردنی ویستم رێگری بکەم لە وفدی دانوستانکاری حزبەکان و پەرلەمان و حکومەت پێیان بڵێم خەڵکی کوردستان کۆبونەوەی شەونخونی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و دابەش کردنی مووچە و خزمەتکردنی بە خەڵکی کوردستان دەوێت نەک بۆ درووستکردنی ناکۆکیی و ململانیی و شەری ناوخۆ و دوئیدارەی و شەری بەرژەوەندی پۆست کە هەموو خەڵکی کوردستان لەم راستییە گەیشتووە سوپاسی هەموو ئەو دەزگایانەی راگەیاندن و پەیجەکانی فەیسبوک و چالاکوان و رۆژنامەنوسان و هاوڵاتیان و هاورێیانم دەکەم بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم پەیامە کە ئامانجی خۆی پێکاوە گەیشتۆتە جێی خۆی وە بەردەوامیش دەبین لە بەرزکردنەوەی پەیامەکەمان بەڵام تکام وایە هیچ کەسێک لێکدانەوەی سیاسی بۆ نەکات چونکە من دابەش کردنی مووچەی مانگێکی فەرمانبەران و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بە هەموو ئەو پۆستانە ناگۆرمەوە کە لایەنە سیاسییەکان شەری لەسەر دەکەن بۆیە رایدەگەیەنم هیچ پەیامێکی سیاسیم لە بەرزکردنەوەی ئەم دروشمە نییە بەڵکو پەیامی نارەزایی خەڵکی کوردستانە دژی ئەم ململانی و شەری پۆستە لە هەرێمی کوردستاند 
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک