کۆمپانیاى سامسۆنگى کۆرى گالەکسى ئێس ٦ ئێج پڵەس) و (گالەکسى نۆوت ٥)ى نمایش کرد.

کۆمپانیاى سامسۆنگى کۆرى کۆنگرەى دووەمى ئەمساڵى خۆى بەناوى Unpacked 2015 لە نیۆیۆرکى ئەمەریکا گرێدا و تێیدا مۆبایلى (گالەکسى ئێس ٦ ئێج پڵەس) و (گالەکسى نۆوت ٥)ى نمایش کرد.
Samsung Galaxy note 5 لەم تایبەتمەنیانە پێكهاتووە

ڕوونماکەى ٥،٧ ئینجە لە جۆرى Super AMOLED بە ڕوونى 1440×2560 پێکسڵ و بەچڕى ٥١٨ پێکسڵ لە ئینجێکدا، پارێزراوە بە Corning Gorilla Glass 4.
رامی گەڵاكسی نۆت 5 4 گێگابایتە لە جۆری LPDDR4
باتریەکەى ٣٠٠٠ میلى ئەمپێرە لە کاژێرێکدا ،و تواناى بارگاویکردنەوەى هەیە بەهۆى (بارگاویکردنەوەى خێراى بێتەل) لە %٠ بۆ %١٠٠ تەنها بە ٢ کاژێر
کامێراى دواوەى ١٦ مێگاپێکسڵە بەتایبەتمەندى OIS كە هەمان تایبەتمەندییە لەگەڵ گەڵاكسی شەش ئێس و كامێرای پێشەوەی 5 مێگاپیكسڵە.
بیرگەى ناوەوەى ٦٤ و ٣٢ گێگابایتە.
بە سیستەمى ئەندرۆید ٥،١ کاردەکات.
تایبەتمەندە بە خوێندنەوەى هەستەوەرى پەنجە(پەنجەمۆر).
بە پرۆسێسەرێکى Exynos 7420 بە تەکنیکى ١٤ نانۆمەتر و فریکوێنسى ٦٤ بت کاردەکات.
پشتگیرى پێنووسى S Pen دەکات بە چەندین تایبەتمەندى نوێوە، وەک نووسین لەو کاتەى کە شاشەى ئامێر دانەگیرسابێت.
پشتگیرى NFC دەکات.
تەنکیەکەى ٧،٦ ملیمە.
کێشەکەى ١٧١ گرامە.
پشتگیرى تۆڕەکانى نەوەى چوارەم دەکات.
مۆبایلەکە لە ٢١ ئەم مانگە دەخرێتە بازاڕەوە بەڵام هیچ زانیارییەک تاوەکو ئێستا نییە دەربارەى نرخەکەى
هەرچی مۆبایلی دووەمی گەلاكسییە كە ناسراوە بە Samsung Galaxy S6 Edge+
مۆبایلی هۆشمهندی S6 Edge+ پاشگرهوهی S6 Edgeه بهڵام به پرۆسێسهرێكه خێراترهوهو شاشهیهكی گهوهترهوه كه هاوشێوهی Note 5 قهبارهكهی 5.7 ئینجه ههروهها تهنكترو سوكتره لهوهی پێشوو.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک