ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند "ئەمریکا ڕایگەیاندووە:-ئاسایشی هەرێم پابەندە بە مانەوەی بارزانییەوە"

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند "ئەمریکا لە کۆبوونەوەی پێنج قۆڵیدا، ڕایگەیاندووە پابەندن بە ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە و ئاسایشی هەرێمیش پابەندە بە مانەوەی بارزانییەوە".
حاجی کاروان ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووڕایگەیاند "لە ئێستادا لایەنەکان سازان لەسەر مانەوەی بارزانی ئەنجام دەدەن و پەرلەمانتارانی گۆڕان و یەکیتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو ئەگەر ڕێکارێکی یاسایی بۆ مانەوەی بارزانی نەدۆزرێتەوە دەنگ بە مانەوەی بارزانی نادەن".

وتیشی"نابێت لایەنەکان فراکسیۆنەکانیان ئیحراج بکەن و هەڵبژاردنی بارزانیش بە بێ ڕازی کردنی فراکسیۆنەکان لە پەرلەمانەوە سەرکەوتوو نابێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەگەر لە ١٩ ی ئابدا دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدرایە ئەوا شەڕی ناوخۆ دروست دەبوو.

بە وتەی پەرلەمانتارەکەی یەکگرتوو، گۆڕان و پارتی لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا سەرکەوتن و ئەوەی مەبەستیان بوو ئەنجامیاندا و تەنها یەکگرتوو زیانی بەرکەوت، چوونکە گۆڕان دەڵێت کۆبوونەوەی پەرلەمانیان دوانەخست و پارتیش دەڵێت بەهۆی کۆنەبوونەوەی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە نەتوانرا دانیشتنەکە ئەنجام بدرێت.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک