بەم خۆراکانە پاکی ددانەکانت ڕابگرە؟!



ڕەنگە بەدەر لە بەکار هێنانی هەویر و فڵچەی ددات بتوانین ددانەکانمان

 پاك بکەینەوە یاخود بە پاکی ڕایبگرین. ئەو خۆراکانەش بریتین لە:



١- پەنیر :برێکی کەم شەکر و ترشیی تێدایە وە بڕێکی زۆر لە کالسیۆم

ئەمەش وایلێدەکات هەڵبژاردەیەکی باش بێت بۆ ددان. 



٢-کەرەوز: لە باشترین جۆری سەووزەواتی تازەیە بۆ ددانەکان لەبەرئەوەی

سرووشتی ڕیشاڵییە و پێویستی بە جووین هەیە کە بڕێک لیک دروستەکات

بەجۆرێک ڕیشاڵەکانی ناوی بەشێوەیەکی سرووشتی ددان پاکدەکەنەوە. 



٣-ئاو: بەباشترین رێگە دادەنرێت بۆ توونییەتی شکاندن وە باشترین هاڵبژاردەیە

 بۆددانەکانت ناو دەم پاک دەکاتەوە لە ترشەڵۆکەکان کە بەهۆی خۆراکەوە لەناو

 دەمدا بەجێماون. 



٤-میوەی تازە: وەکو هەرمێ ومۆز وسێو و لالەنگی وئەناناس ئەمانە هەڵبژاردەیەکی

باشن چوونکە سرووشتیان وەک سەووزەوات ڕیشاڵییە. 



٥- ماستاو:  پڕۆتینی تەندرووستی تێدایە  هەروەها کالسیۆم و فۆسفات کە تەندرووستی

ددانەکان دەپارێزێت. 



٦-ڕۆنی سمسم : وادیارە  ناوکی سمسم یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئاستی کانزایی

 وەڕەچاوی مینای ددان دەکات وە ‌‌غەغەرە کردن بە ڕۆنی سمسم بەسوودە و لە پزیشکی

 هیندی کۆندا زۆر بەناوبانگە. 



٧-بنێشتی بێ شەکر: جووینی بنێشت ئەبێتە هۆی لیکی زیاتر کە بەسوودە بۆ

 هاوسەنگکردنی ترشەڵۆکەکان لە دەمدا هەروەها پارێزگاری لە مینای ددان دەکات



دەردانی لیک ناو دەم پاکدەکاتەوە لە خۆراکەکان و ئەو کاتە کەم دەکاتەوە کە

 خۆراکەکە بەر دانەکە دەکەوێت.

وەرگێڕانی/ڕۆزین    
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک