هەرمێ ڕێژەیەكی بەرز لە ڕیشاڵە خۆراكیەكانی تێدایە بەجۆرێك هەرمێیەكی
قەبارەوە مامناوەند (25 – 26) گرام ڕیشاڵی تێدایە بەوەش یارمەتیدەرە
لە پاراستنی لەش لە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن و مەمك
و هەروەها ئاستی كۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت.
هەرمێ بڕێكی مامناوەندی لە ڤیتامینەكانی (ئەی، سی، كەی، بی 2، بی 3، بی 6)،
لەخۆدەگرێت و هەروەها پێویستی ئافرەتی دووگیان و شیردەر دەكات لە ئاسن
زامندەكات و هەروەها دەوڵەمەندە بە كانزاكانی وەكو كالیسیۆم و پۆتاسیۆم و
مەنگەنیز و مەگنسیۆم.
وەكو زاندراوە ڤیتامین سی و مس لە دژە ئۆكسیدە گرنگەكان لەقەڵەمدەدرێن و
بەو پێیەش خواردنی هەرمێ سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات و
مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە سنوردار دەكات و هەروەها مەترسی
تووشبوون بە نەخۆشی ئێسكە نەرمە كەمدەكاتەوە لەبەرئەوەی چەند
پێكهاتەیەكی تێدایە یارمەتی مژینی كالیسیۆم دەدات لەلایەن لەشەوە.
هەرمێ چەند ترشێكی تێدایە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی
گەدە سنورداردەكات و هەروەها توێكڵی هەرمێ چەند دژی ئۆكسیدێكی
گرنگی تێدایە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە كەمدەكاتەوەو
خوێنبەرەكان دەپارێزێت و بەوەش مەترسی تووشبوون بە
نەخۆشیەكانی دڵ كەمدەكاتەوە لەبەرئەوە وا باشترە هەرمێ بە توێكڵەوە
بخورێت.
خواردنی (2 – 3) هەرمێ لە رۆژێكدا مەترسی كزبوونی چاو
لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەمەندا كەمدەكاتەوە.
خواردنی هەرمێ هیچ هەستیارییەكی لێناكەوێتەوە بۆ ئەو كەسانەی
هەستیاریان هەیە بەرامبەر خواردنی هەندێ میوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک