گه‌ر ده‌ته‌وێت گۆڕانكاری به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌تدا بهێنیت تاجوانی و گه‌شاوه‌یی بۆبگه‌ڕێته‌وه، ڕه‌چاوی ئه‌م چه‌ند خاڵه بكه:
-ئه‌گه‌ر په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌ت ده‌یڕوانی به‌سه‌ر دیمه‌نێكی سروشتی جوان‌دا یان باخچه‌یه‌ك كه‌رازابوویه‌وه به‌گوڵ و گوڵزارو دره‌خت، په‌رده‌ی زۆر ته‌نك و ناسك به‌كاربهێنه تاجوانی ده‌ره‌وه‌ش ده‌ربكه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ك وه‌ك تابلۆیه‌كی هونه‌ری دیاربێت.
-یه‌ك ڕه‌نگ هه‌ڵبژێره بۆ كه‌لوپه‌لی هه‌ر ژوورێك له ماڵه‌كه‌تدا.
-رووناكی ڕه‌نگاوره‌نگ گوزارشه له میسالیه‌ت و ژووری دانیشتن یان پێشوازی ده‌بوژێنێته‌وه كه‌یه‌ك ڕه‌نگیان هه‌یه.
-بۆ فراوانكردن، ره‌نگی سروشی هه‌ڵبژێره بۆ زه‌ویه‌كه، و بۆ بۆیاخكردنی دیوار و سه‌قفیش، وه هه‌روه‌ها ده‌توانیشت هه‌ندێ دیمه‌ن له‌هه‌ندێ سوچدا دابنێیت، تا كاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان هه‌بێت بۆ سه‌رنج راكێشان.
-هه‌ڵواسنی وێنه‌ی فۆتۆگرافی تایبه‌ت به خۆت و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ت، له‌سه‌ر یه‌كێ له‌دیواره‌كانی ماڵه‌وه، رێگایه‌كی نمونه‌ییه بۆ به‌خشینی تایبه‌تمه‌ندێتی به‌شوێنه‌كه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بتوایت سه‌لیقه به‌كار بهێنیت له هه‌ڵبژاردنی چوارچێوه‌ی وێنه‌كاندا.
-دیمه‌نه شوشه‌یی و قاپه شوشه‌ییه‌كان روناكی ده‌ده‌نه‌وه‌و تایبه‌تمه‌ندێتی و گه‌شانه‌وه ده‌به‌خشن به‌ژوور.
-گۆشه ماته‌كان له‌هه‌ندێ له‌ژووره‌كاندا مرۆڤ وا لێده‌كات هه‌ست به‌بێتاقه‌تی و بێزاریی بكات، له‌به‌ر ه‌وه چاره‌سه‌ری ئه‌وه كه به ه‌ڵواسینی ئاوێنه‌یه‌كی تا ایه‌ك گه‌وره بۆ پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی رووناكیه‌كه كرانه‌وه‌ی شوێنه‌كه.
-دووركه‌وه‌ره‌وه له دابه‌شكردنی ئێكسسواره بچوكه‌كان له ژووره گه‌وره‌كاندا، و له بری ئه‌وه، ئێكسسواره گه‌وره‌كان هه‌ڵبژێره وه‌ك ئینجانه یان گۆزه‌ی گه‌وره یان شتی هه‌ڵكۆڵراو یان سیرامیكی گه‌وره، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی جێهێشتنی بۆشایی زۆر به‌ده‌وریدا.
نیشتمان هه‌ڵه‌بجه‌یی
khushkan
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک