ڕاگه‌یاندن له‌مڕۆدا به‌ئاسانی هه‌موو تاكێكی بۆ خۆی داگیر كردووه و هه‌مو چین و توێژه‌كانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردوه، گه‌نجانیش كه گه‌وره‌ترین و به‌نرخترین توێژی هه‌ر میله‌تیكن، زۆرترین سێبه‌ری ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ریان ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و به‌ته‌واوه‌تی كه‌وتونه‌ته ژێر هه‌مو ده‌رئه‌نجامه‌كانیه‌وه،به‌لاَم ئایا گه‌نجان توانیویانه خۆیان له ده‌رئه‌نجامه خراپه‌كانی بپارێزن و سود له كاره‌چاكه‌كانی وه‌ربگرن؟ئایا ڕاگه‌یاندنی ئێمه ڕاگه‌یاندنێكه ته‌ندروست بۆ گه‌نجان له ڕووی ( په‌روه‌رده، ڕه‌وشت، خێزان)؟ ئایا ڕاگه‌یاندنه‌كانمان توانیویانه كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز بۆ گه‌نجان و لاوان بنیاد بنێنن و فێری سیاسه‌تێكی پوختیان بكه‌ن و ئیسلامیان پێ بگه‌یه‌نن به‌و شێوه جوانه‌ی كه هه‌یه؟
كه‌نار كه‌مال (توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی) به زانكۆ كوردی ڕاگه‌یاند: ڕاگه‌یاندن له‌مڕۆدا بۆته هێزێكی كاریگه‌ر به‌سه‌ر ته‌واوی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا , ئه‌مه‌ش به‌ڕاگه‌یاندنه نوسراو بیستراو بینراوه‌كانه‌وه ,بۆته پێویستیه‌كی گرنگ بۆ ژیانی تاكه‌كان بۆیه ئێمه ده‌رگا به‌ڕوی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا داناخه‌ین , ته‌نها ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه چۆن بتوانین گه‌نج له‌شاڵاوی زیانه خراپه‌كانی بپارێزین وه‌ك ئاشكرایه هه‌رشتێ بۆخۆی لایه‌نی باش و خراپی هه‌یه ئه‌وه خودی ئه‌وتاكه‌یه له‌چۆنیه‌تی به‌كارهێنانه‌كه‌ی به‌رپرسیاره و دواجار ده‌رفه‌ت و ده‌رگا واڵای ڕاگه‌یاندنه‌كانیش له‌به‌رده‌م حه‌ز و خولیای گه‌نج كراوه‌یه , سیسته‌م و پلانی هه‌ر ڕاگه‌یاندنێكیش بۆخۆی كۆمه‌ڵێ ئامانجی هه‌یه ڕه‌نگه هه‌ندێكی به‌زیانی تاك و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بشكێته‌وه و گه‌نج ئالوده‌بكات به‌كۆمه‌ڵی بابه‌تی ناپێویست ..
ئه‌وه‌ی كه‌گرنگه بوترێ چۆن گه‌نج ئاماده‌بكه‌ین كه هۆشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ل جیهانی ڕاگه‌یاندن بكات , ئه‌مه‌ش له‌ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌روه‌رده‌ی ئه‌و تاكه تاچه‌ند له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ك په‌روه‌ده بوه كه ژیان و پلان و پرۆژه‌كانی خۆی ده‌به‌ستێته‌وه به‌جیهانی ڕاگه‌یاند تاچه‌ند ئامێره‌كان له ڕێگه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنێ كه لایه‌نی معریفی خۆی پاراو و په‌روه‌رده بكات ؟ هه‌رگه‌نجێ بگریت له‌سه‌یركردن و گرنگی پیدانی كه‌ناڵێكی تیفی یاخود بابه‌تیكی بیستراو كه رۆژانه بۆی گرنگه به‌رده‌وام به‌دواچونی بۆ ئه‌كات ,تێئه‌گه‌یت كه‌پلان و ئامانجی ژیانی له‌چ ئاستیكدایه.
هه‌روه‌ها ناوبراو وتیشی: ده‌كرێ بوترێ هه‌ندێ كه‌ناڵ بابه‌ت و پرۆژه‌ی په‌روه‌رده‌ی و خێزانی و بابه‌تی كۆمه‌لاَیه‌تی باش پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگه‌ده‌كات له‌پێناو هۆشیاری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و ده‌ستخستنه سه‌ر گرفته‌كان , ئامانج لێی به‌رچاو ڕۆشنی زیاتری تاكه‌كانه به‌كێشه‌و گرفته‌كان و به‌ماف و ئه‌ركه خیزانی و په‌روه‌رده‌یه‌كان , دواجار دێینه‌وه سه‌ر پلان و پرۆژه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه‌ی كه‌بۆچی دروست بوه و ده‌یه‌وێ چی په‌خش بكات ؟ پێویسته له‌پلانی هه‌ركه‌ناڵێ بۆئه‌وه‌ی ته‌ندروستانه مامه‌له له‌گه‌ڵ تاكی كۆمه‌ڵگه بكات له‌ڕوی په‌روه‌رده‌ی و ڕه‌وشتی و خێزانیه‌وه پێویسته كلتور و عورفی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی له‌به‌رچاو بگرێت هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌ی بكات بزانێت چی پێویسته ئه‌وه‌ی په‌خشی ئه‌كات تاچه‌ند له‌گه‌ڵ گه‌شه و ئادابی كۆمه‌ڵگاكه‌ی یه‌كده‌گرێته‌وه , به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌مانه ئه‌توانین بڵێن ڕاگه‌یاندنه‌كان ئه‌توانن له‌ڕوی په‌روه‌رده‌ی و خێزانیه‌وه سود به كۆمه‌ڵگه بگه‌یه‌نن نه‌ك به‌كارهێنانی سیسته‌مێكی ئه‌وروپی بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رقی كه‌هیچ ئاماده‌كاریه‌كی پێویست نه‌كراوه بۆ كرانه‌وه به‌ڕوی ئه‌و سیسته‌مه‌دا ئه‌مه‌ش شڵه‌ژان و به‌ریه‌ك كه‌وتن له‌نێوان به‌رنامه و بیر و ئایدیا و ڕه‌فتاری ئه‌وتاكه دروست ده‌بیت، هه‌ر بۆیه به‌ر له‌وه‌ی بێینه‌وه سه‌ر به‌رنامه‌و پرۆژه‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌بینراو بیستراو نوسراو ڕوو ده‌كه‌ینه جیهانی گه‌نج و ده‌پرسین . ئایه گه‌نجی ئێمه به‌دوای چیدا وێڵن ؟ ئایه گه‌نجانی ئێمه پلان و پرۆژه‌یان له‌ژیان چیه؟ ئایه تاچه‌ند ئه‌توانن ڕاگه‌یاندنه‌كان بۆ سود و مه‌عریفه‌ی زیاتری ئامانجه‌كانی ژیانیان به‌كاربهێین..؟ بۆیه من پێم وایه گه‌ر هه‌ر تاكێ نه‌ك گه‌نج بۆ خۆی پلان و به‌رنامه‌ی ژیانی هه‌بێت و كاری پێوه بكات ئه‌وا گه‌ر هه‌مو ده‌رگای ڕاگه‌یاندنه‌كانیش به‌و جۆره بكرێته‌وه كه‌له‌گه‌ڵ خواستی ئه‌م یه‌كناگرێته‌وه ,گه‌نج و تاك په‌لناهاوێ بۆی و خۆی لێده‌پارێزێ , بۆیه پێویسته گه‌نج هه‌وڵبدات ڕاگه‌یاندن به پێی ویست و خواست و ئامانجی خۆی به‌كاربهێنێت نه‌ك ڕاگه‌یاندن گه‌نج بكاته كایه‌یه‌ك و به‌هه‌مو جۆرێ به‌كاری بهینت !! ئه‌و گه‌نجه‌ی به‌پێی پلان و به‌رنامه و ئامانجی خۆی به‌دوای به‌رنامه‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌نوسراو بینراو بیستراو ویڵه ئه‌تواینن بلین ئه‌و گه‌نجه‌یه كه ئه‌یه‌وێ له‌ڕێ ده‌لاقه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌وه هزر و مه‌عریفه‌ی خۆی پاراوتر بكات , به‌لام گه‌ر تاكێ بێ به‌رنامه‌و دوور له‌پلان به‌دوای بابه‌تی نیو رۆژنامه‌و تیفی و رادیوكاندا وێڵ بێت , ده‌رئه‌كه‌وێت كه كه‌سێكی دوور له‌پلانه‌و ئامانجی ته‌نها كات به‌سه‌ربردن و به‌ری كردنی كاته.
ماموستا محمد كه لكه سماقی (مامۆستای ئاینی): من وه‌ك زانایه‌كی ئاینی ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه گله‌ییمان له ڕاگه‌یاندنی بینراو و بیستراو هه‌بووه و هه‌میشه ده‌نگمان به‌رزكردوته‌وه هه‌م بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی حوكومی وهه‌م بۆ حیزبیش به‌ڵام به‌داخه‌وه گوێیان پێ‌نه‌داوه و به‌ڵكو هه‌موو ڕاگه‌یاندنه‌كان بوَ خزمه‌تی تاك به‌كارئه‌هێنرێن، به‌ریژه‌یه‌كی زۆر كه‌م خزمه‌ت به هاولاَتیان ئه‌كات به ڵكو ئه‌مڕوَ ڕاگه‌یاندن زه‌ره‌رو زیانی زیاتره له قازانج چونكه هه‌ر كه‌ناڵێكی بینراو بێت یان بیستراو گه‌ر بۆ به‌ره‌و پێشچونی بواری كومه‌ڵایه‌تی هاوڵاتیان به‌كارنه‌هێنرێت و خزمه‌تی خووڕه‌وشت و ئاكاری جوانی هاوڵاتیانی پێ نه‌كرێت ئه‌و ڕاگه‌یاندنه ڕاگه‌یاندكارێكی فاشیله و باش وایه لێپێچینه‌وه‌ی لێبكرێت و ئه‌گه‌ر باش نه‌بێت دابخرێت، وه‌ك گه‌نجانیش زۆر زۆر به‌داخه‌وه نه‌ك هه‌ر سودیان لێ وه‌رنه‌گرتووه به‌ڵكو زیان به‌خشی سه‌ره‌كی ئه‌مڕوَ بوَ گه‌نجانمان ڕاگه‌یاندنه‌كانه وه خوَپاراستنی گه‌نجان له ڕاگه یاندنه‌كانی ئه‌مڕوَ ئه‌سته‌مه چونكه ڕاگه یاندنه‌كان به‌شیوه‌یه‌ك سه‌رنجی گه‌نجانیان ڕاكێشاوه كه زۆر زه‌حمه‌ته دوركه‌وتنه‌وه له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان، به‌داخه‌وه كه‌ناله بینراوه‌كان ئه‌مڕوَ به كومه‌لێك درامای بیانی زۆر سه‌قه‌ت وه‌ك بڵێی به به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراوی تۆكمه بیانه‌وێت گه‌نجه‌كانمان له خشته به‌رن وه دراما كورییه‌كان و توركییه‌كان و عه‌ره‌بیه‌كان كه زۆرینه‌ی زۆریان بۆ سه‌رنج ڕاكێشانی كوڕان و كچانی گه‌نجی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه چۆن فێری خوشه‌ویستی و به‌ستنی په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی و هه‌روه‌ها چۆن خیانه‌ت له‌یه‌كتری بكه‌ن و بێ فه‌رمانی باوك ودایك و هه‌روه‌ها شێوازی ئالوده‌بون به مادده‌سڕكه‌ره‌كانه‌وه و كوشتن و ترسان و تۆقاندن و سوكایه‌تی به پیرۆزییه‌كانی ئاین وچه‌ندان شتی تر كه ئه‌مانه هه‌موی بۆ ڕوخان و له‌ناوبردنی گه‌نجه كه گه‌نجیش به‌ره‌و هه‌ره‌سی ئه‌خلاقی ڕۆشت كه‌واته كۆمه ڵگا له‌داهاتودا به‌ره‌و هه‌ره‌سی ئه‌خلاقی ئه‌ڕوات به‌ڵام ئه‌وه‌شمان له یادنه‌چێت كه ئه‌كرێت ده‌ست خۆشی له كه‌ناله ئیسلامییه‌كان بكه‌ین له زۆر رووه وه خزمه تیان به هاولاتیان به گشتی و توێژی گه‌نجان به تایبه‌تی كردووه.
ناوبراو وتیشی: گه نج له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ردونیای تاكو پێگه‌یشتنی به‌سێ پێگه‌دا تێپه‌ڕئه‌بێت:
أ-پێگه‌ی خیزان : واته باوك و دایك كه په‌روه‌رده‌كه‌یان به په‌روه‌رده‌یه‌كی ئیسلامی و له‌سه‌رسوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر بێت(درودی خوای له‌سه‌ربێ) .
ب-پێگه‌ی په‌روه‌رده : لێره‌دا پێویستیمان به به‌خۆداچونه‌وه هه‌یه به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه به‌داخه‌وه هیچ گرنگییه‌ك نه‌دراوه به‌وانه‌ی ئاین و به‌ڵكو پشتگوێ خراوه و كراوه به پاشكوَی وانه‌ی عه‌ره‌بی و ماموستای پسپۆڕ له‌و بواره‌دا نیه، لاتان سه‌یر نه‌بیت هه‌ر له‌م شاری سلیمانییه وانه‌ی ئاین كه‌سێ ووتبێتییه‌وه كه (مه‌سیحی)بووه.
ج-پێگه‌ی كوَمه‌ڵگا و ده‌وروبه‌ر: ئه‌گه‌ر كوَمه‌ڵگا زوَرینه‌ی باش بوو ئه‌وه بێگومان گه‌نج به‌ره‌و باشی ئه‌ڕوات به‌ڵام گه‌رخراپ بوو گه‌نج به‌ره‌و خراپی ئه‌ڕوات چونكه ئیسلام پێمان ئه‌ڵێت بزانه له‌گه‌ڵ كی هه‌ڵسوكه‌وت ئه‌كه‌یت.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه پێویسته حوكومه‌ت هه‌ستێت به دامه‌زراندنی كه‌ناڵی بینراوو بیسراوی تایبه‌ت به: (په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت به‌مناڵان، په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت به گه‌نجانی كوڕ‌و كچ، په‌روه‌رده‌ی خێزانی و بۆ هه‌ر كه‌ناڵێك كه‌سانی پسپوَڕ له بواره‌كانی په‌روه‌رده‌ی مناڵ و گه‌نج و خێزان دابین بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌م زۆر به‌داخه‌وه كه جگه له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانی حیزبه ئیسلامییه‌كان هیچ ڕاگه‌یاندنێكی بینراو و بیستراوی حیزبه‌كانی تر نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانیوه ئیسلام وه‌ك خۆی بگه‌یه‌نن به‌ڵكو زیانیشیان به‌ئیسلام گه‌یاندووه وه ڕاگه‌یاندنی حیزبه ئیسلامییه‌كانیش هێشتا زۆری ماوه كه ئیسلامی پیر‌وز وه‌ك خۆی بناسێنن به‌ڵكو ئه‌وه‌نه‌ی كه سه‌رقاڵن به سیاسه‌ته‌وه ئه‌وه‌نه سه‌رقال نین به گه‌یاندنی دینی پیرۆزی ئیسلام، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕاگه‌یاندنه‌كان نه‌ك نه‌یانتوانیوه گه‌نجان فێری سیاسه‌تێكی پوخت بكه‌ن به‌ڵكو به سیاسه‌تی سه‌قه‌ت گه‌نجانیان له خشته بردووه و به‌ره‌و ئاقاری سیاسه‌تێكی دوَڕاو بردووه.
هاوكار حه‌مه‌د ( ڕاگه‌یاندنكار) : ڕاگه‌یاندن بۆیه به ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م داده‌نرێت چونكه ئه‌ویش په‌یوه‌ندیداره به ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك و پێویسته خزمه‌ت به سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌لگه بكات له هه‌مو بارودوخێكی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه,ڕاگه‌یاندی كوردیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه خزمه‌تی به چین و توێژه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان كردووه له ڕوی فكری و ڕۆشنبیری و ئاگادار بوون له ڕوداوه ناوخۆی و جیهانیه‌كان به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌شمان له بیر بچێت به‌هۆی ڕاگه‌یاندنه‌وه یان ده‌توانین بڵێین به‌هۆی به‌شێك له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه تاكی كوردی فێری توند‌و تیژی و ڕێزنه‌گرتن و یه‌كتری قبوڵ نه‌كردن و لاواز كردنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی بووه,هه‌مو ڕاگه‌یاندنه‌كانی كوردستان به‌شێكی كه‌میان لێ ده‌رچێت خزمه‌ت به حزب و گروپێكی دیاری كرا‌و ده‌كه‌ن و هه‌ر شتێك ئه‌وان پێیان باش بێت ئه‌وه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك ده‌زانین گه‌نجان داینه‌مۆی داهێنان و هێزی میله‌تن بۆیه ده‌بێت وشیارانه مامه‌ڵه بكه‌ن,ته‌نیا شته به‌سوده‌كان له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه فێر ببن و هۆكارێك بن بۆ ئه‌وه‌ی چینه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری خراپی ڕاگه‌یاندنه‌كان,چونكه ئاشكرایه هێزی گه‌ل له هێزی لاوان دایه.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا هاوكار حه‌مه‌د وتیشی: به‌شێكی ئامانجی ڕاگه‌یاندنه‌كان ئه‌گه‌ر به دروشمیش بێت بریتیه له په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست بۆ تاكه‌كان له‌گه‌ڵ ڕه‌وشت جوانی و په‌یره‌و كردنی تۆڕه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان له ناو خێزان بۆیه زۆر گرنگه كه ڕاگه‌یاندنه‌كان به‌جۆرێك كار بكه‌ن كه خێزانی كوردی به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه نه‌به‌ن و ڕۆڵ ببینن بۆ پێكه‌وه ژیان و ڕیزی كردن و په‌روه‌رده‌ی جوانی تاكه‌كان ،ناساندنی به‌ها جوانه‌كانی ئایین چونكه گومان له‌وه دانیه ئاینی پیرۆزی ئیسلام جوانترین ئاینه و هه‌موان ده‌بێت شانازی بكه‌ین به‌و ئاینه‌وه به‌لاَم به‌داخه‌وه زۆرێك له ڕاگه‌یاندنه‌كان به مه‌به‌ست و بێ مه‌به‌ست ده‌یانه‌وێت ئه‌م ئاینه ناشیرین بكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی دڕنده و توند و تیژ پیشانی خه‌ڵكی بده‌ن كه ئه‌مه‌ش هه‌وڵی له مێژینه‌ی دوژمنانی ئیسلام بووه, بۆیه ده‌كرێت ئاینی ئیسلام وه‌ك خۆی وێنا بكرێت و باس بكرێت كه بریتی یه له شتی جوان و پێكه‌وه ژیان و ئاشتی و مرۆڤایه‌تی.
زانكۆ كورد – به‌هه‌شت علی
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک