چاوەڕوان دەکرێت تاوەرەکان و خانووەکان کە لە ناو دارستانێکی چڕدا دروستکراون و ڕێڕەوی پێدا ڕۆشتنەکانیش کە بەسەر شاخەکاندا تێدەپەڕن برسێتی و هەژاری لەو نەتەوەیەدا بڕەوێنێتەوە.
هەلیکۆپتەر و ئامێرەکانی گواستنەوەی هەوایی، کەسەکان لە شوێنی نیشتە جێبوونی خۆیانەوە دەگوێزنەوە بەرە و ئەو شوێنانەی مەبەستیانە.
ئاسانە بە وێنەکان پێکەنین بەڵام لەوانەیە دروستکردنیان دوور نەبێت.
لەکاتێکدا جوتیارانی وڵاتەکە برسین، بەڵام پیۆنگیانگی پایتەختی کۆریای باکوور بە بینای لاری مۆدێرن دروستکراوە کە ئەگەر ملیاران دۆلاری تێنەچووبێت ئەوە ملیۆنان دۆلاری تێچووە.
هۆتێلی ریوگیۆنگ بەسەر پایتەختی کۆریای باکووردا دەڕوانێت وەک چەند کەشتییەکی ئاسمانیی مۆدێرنی.
هۆتێلە سێ هەزار ژوورە گەورەکە هێشتا تەواو نەکراوە کە لە ١٩٨٧ ەوە دەست بە دروستکردنی کراوە و هەتا ٢٠٠٨ یش هەر وێران بوو، بەڵام دواتر بە شوشە و ئەلەمنیۆم ڕازێنرانەوە.
ئەگەرچی هێشتا دەوترێت بیناکە بە ڕووی میواناندا دەکرێتەوە، بەڵام هەرگیز ناکرێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک