ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا مانەوەی بە یاریزانێکی بۆکسێنی ئەمریکی بەناوی ڕۆی جۆنس بەخشی، ئەوەش دوای ئەوەی یاریزانەکە لەکاتی خوانێکیدا لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا داوای پاسپۆرتی ئەو وڵاتەی لە سەرۆک کردبوو.
ئەو یاریزانە تەمەنی ٤٦ ساڵە و چوار پاڵەوانێتی جیهانی بۆ بەرزکردنەوەی قورسایی بردووەتەوە، پێش ئەوەی بچێتە ناو دونیای موزیک و هونەرەوە.
لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا، یاریزانی ناوبراو بە سەرۆکی ڕوسیای وتووە: کە ڕوسیای خۆشدەوێت و پاسپۆرتێک بۆئەو سەردانکردنی بەردەوامی ئاسان دەکات بۆلای، دواتریش پۆتین بە خۆشحاڵییەوە داواکەیی قبوڵکردووە.
لە ساڵی ٢٠١٣ شدا ڕوسیا ئیقامەی بە جیرارد دیپاردیوی ئەکتەری فەڕەنسی بەخشی.
ئا: کۆشش بێستانسووری
لە ساڵی ٢٠١٣ شدا ڕوسیا ئیقامەی بە جیرارد دیپاردیوی ئەکتەری فەڕەنسی بەخشی.
ئا: کۆشش بێستانسووری
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک