چەند گەورە بەرپرسێكی داعش لەلایەن فڕۆكەكانی عێراقەوە دەكرێنە ئامانج !


چەند گەورە بەرپرسێكی داعش لەلایەن فڕۆكەكانی عێراقەوە دەكرێنە ئامانج لەوانە وەزیری جەنگی داعش و والی پارێزگای ئەنبار.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری عەرەبیە و پشت بەستن بە زانیاری دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی ناوەندی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق كە ئەمڕۆ بڵاویانكردۆتەوە بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراقەوە لەناوچەی  جەریجب لە قەزای قائیم چەند گەورە تیرۆریستێكی داعش كوژاون.
بەپێی ئەو زانیارییانە یەكێك لەو تیرۆریستانە ناوی ئەبو سارەو ئەبو خەتاب كە هەڵگری رەگەزنامەی بیانییەو هەروەها ئەبو عائیشە كە بەرپرسی ئەمنی داعش ەو 13 چەكداری دیكە لەقەزای حەویجە كراونەتە ئامانج .
باس لەوەشكراوە كە بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری كۆبونەوەیەكی داعش لە فەلوجە كراوەتە ئامانج و بەوهۆیەشەوە چەندین گەورە تیرۆریست كوژراون لەناویاندا "ئەبو زیاد ئەلحەمیری" كە وەكو وەزیری جەنگی داعش ناسراوەو ئەبو سەعد والی ئەنبارو ئەبو زەینەب بەرپرسی پەیوەندییەكان و ئەبو فاتمە بەرپرسی ئەمنی و ئەبو نادیە بەرپرسی خۆكوژەكانی داعش لەگەڵ چەندین كوژران و برینداربوونی تیرۆریستی دیكە .
هەروەها لە پارێزگاری سامەڕاش مۆڵگەكانی داعش كراونەتە ئامانج لەوانەش بارەگای عەمەلیاتی ئەو رێكخراوەو مەخزەنی چەك و جبەخانەو چەند ئوتومبیلێك سوتێنراون.
لەسەر رێگای شەرگاتیش چەند ئوتومبیلێكی داعش لەلایەن فڕۆكەكانی عێراقەوە كراونەتە ئامانج و سوتێنراون.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک