بەپێی ئامارێكی فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەران لەدوو مانگی ڕابردودا 134 كۆچبەری كورد لەدەریای ئیجەدا خنكاون كە لەو ژمارەیە ، تەرمی 84 كەسیان دۆزراونەتەوەو 57 یش بێسەروشوێنن ، ئێوارەی ئەمرۆش تەرمی 25 كۆچبەر لە یۆنانەوە دەگەیەنرێتەوە هەرێمی كوردستان كە لە دەریای ئیجەدا بەهۆی وەرگەرانی یەختەكەیانەوە خنكان. دەشتی جەمال سكرتێری فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عیراق رایگەیاند لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا 200 ھەزار ھاووڵاتی كورد لەھەرێمی كوردستان ڕویان لەوڵاتانی ئەوروپاو دەرەوەی كوردستان كردوە. ئاماری ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی گیانیان لە دەستداوە
س.میللەت
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک