کاتێک بیبه‌رێکی تون ده‌خۆین زۆربه‌مان راسته‌وخۆ ده‌چین ئاوده‌خۆینه‌وه به‌ڵام ئه‌وه کارێکی ردوست نه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاو ته‌نها بیبه‌ره‌که بڵاوده‌کاته‌وه و تامه تونه‌که‌ی و سوتاویه‌که‌ی لانابات .کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکای کیمیایی ڤیدیۆیه‌کیان بڵاوکردۆته‌وه ، ڕونی ده‌که‌نه‌وه هۆکاری هه‌ستکردن به‌سوتان له‌کاتی خواردنی بیبه‌ری تون و هه‌روه‌ها ئه‌وه رون ده‌کاته‌وه بۆچی له‌جیاتی ئاو شیر بخورێت باشتره .له گرته ڤیدیۆییه‌که بۆمان رونده‌بێته‌وه کاتێک بیبه‌رێکی زۆرتون ده‌خۆین ده‌چێته کونیلکه‌له‌کانی تامکردن له‌ده‌م و راسته‌وخۆ به‌هۆی زۆرتوینیه‌وه مێشکمان به سوتان له‌قه‌ڵه‌می ده‌دات و نیشانه‌کانی وه‌ک فرمێسک ڕشتن ، کۆکه ، پژمه و هه‌ندێک جارئاره‌قکردنه‌وه‌ش دروست ده‌کات ، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یخۆین هه‌ر ئه‌وهۆکاره‌شه وامان لێده‌کات هه‌ست ده‌که‌ین ده‌ممان ده‌سوتێت .ڕونیشیده‌کاته‌وه کاتێک ئاوده‌خۆین ئاو جه‌مسه‌رداره و گه‌رده‌کانی بیبه‌ر له‌سه‌ر زمان و ده‌ممان بێجه‌مسه‌ره له‌به‌ر ئه‌وه هیچ سودی نابێت له لابردنی تونیه‌که و بگره خراپترده‌بێت و زیاتر بڵاوده‌بێته‌وه ، بۆیه باشترین خواردنه‌وه شیره بۆلابردنی تونیه‌که له‌به‌رئه‌وه‌ی شیر و به‌رهه‌مه‌کانی وه ئایسکرێم بێجه‌مسه‌رن و ڕاسته‌وخۆ تونیه‌که ناهێڵن و که‌میده‌که‌نه‌وه .
سه‌رچاوه : womansvibe
وه‌رگێران :میلله‌ت
وه‌رگێران :میلله‌ت
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک